Перейти к содержимому

ماتریکسی ئایزنهاوەر: تەکنیکێکی زانستی بۆ بەڕێوەبردنی کات

سایکۆفێر - PSYCHOFER

0:00 / 0:00

ماتریکسی ئایزنهاوەر: تەکنیکێکی زانستی بۆ بەڕێوەبردنی کات

457 просмотров · 1 год назад
سایکۆفێر - PSYCHOFER
3,53 тыс. подписчиков
457 просмотров · 1 год назад
ئایا هەست دەکەیت ڕۆژانە لەناو کۆمەڵێک کاری زۆردا وون بوویت و نازانیت لە کوێوە دەست پێ بکەیت؟ لەم ڤیدیۆیەدا بە شێوازێکی زانستی ئاشنا دەبیت بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانت و بەڕێوەبردنی کاتت، ئەویش بریتییە لە "ماتریکسی ئایزنهاوەر". ئەم سیستەمە ناوی لە سی و چوارەمین سەرۆکی ئەمریکا، دوایت ئایزنهاوەرەوە وەرگیراوە و یارمەتیت دەدات کارەکانت بەپێی "گرنگی" و "پەلەیی" دابەش بکەیت. لەم ڤیدیۆیەدا فێر دەبیت: ماتریکسی ئایزنهاوەر چییە و چۆن کار دەکات؟ جیاوازی نێوان کاری گرنگ و کاری پەلە چییە؟ چۆن کارەکانت دابەش بکەیت بەسەر چوار بەشی سەرەکیدا: بیکە: کارە گرنگ و پەلەکان. خشتەی بۆ دابنێ: کارە گرنگ بەڵام ناپەلەکان. بیسپێرە: کارە پەلە بەڵام ناگرنگەکان. بیسڕەوە: کارە ناگرنگ و ناپەلەکان. سوودەکانی بەکارهێنانی ئەم ماتریکسە چین، وەک کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و زیادکردنی بەرهەمهێنان. چەند ئامۆژگارییەکی کرداری بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە لە ژیانی ڕۆژانەدا. بەسەیرکردنی ئەم ڤیدیۆیە، هەم کات و وزەی خۆت بەشێوەیەکی باشتر بەکاردەهێنیت، هەم بە کاریگەرییەکی زیاترەوە دەگەیت بە ئامانجەکانت و هاوسەنگییەکی تەندروست لە نێوان کار و ژیانی تایبەتیتدا دروست دەکەیت. ئامادەکردنی ڕاپۆرت: هۆزان علی محمود، هلن نصرالدین، ئیمان موسا حمید خوێندنەوە: هێلین خلیل کریم مۆنتاژ: سانا ناصر واحد ئامادەکردنی بەرگ: عەلی یوسف مولود