Podcast- پۆدکاست - مەمۆ بەڕاستی مردووە یان زیندووە؟ چەتۆ بەڕانەتی گومانەکان یەکلایی دەکاتەوە
Rudaw Stream
0:00 / 0:00
Podcast- پۆدکاست - مەمۆ بەڕاستی مردووە یان زیندووە؟ چەتۆ بەڕانەتی گومانەکان یەکلایی دەکاتەوە
19 135 просмотров · 9 месяцев назад
Rudaw Stream
108 тыс. подписчиков
19 135 просмотров · 9 месяцев назад
لە دوایین بەشی دۆسیەی (مەمۆ) دا، جارێکی دیکە میوانداریی چەتۆ بەڕانەتی، نووسەری کتێبی تایبەت بەم رووداوە دەکەین.
لەم پۆدکاستە دا وەڵامی گرنگترین ئەو پرسیارانە دەدرێتەوە کە لای بینەران دروست بوون: ئایا مەمۆ بەڕاستی مردووە؟ بۆچی سەرکردەکان نەیانتوانی رێگری لەم کارەساتە بکەن؟ چارەنووسی بەڵگەنامە نهێنییەکان بەکوێ گەیشت؟ چیرۆکی هەوڵدان بۆ کوشتنی مەمۆ لەلایەن کاک چەتۆوە چۆن بوو؟
تایم لاین (Time Codes):
• 00:00 - پێشەکی: دوایین ئەڵقەی دۆسیەی مەمۆ
• 03:45 - گومانەکان: ئایا لە سەرەتاوە دەیانزانی مەمۆ سەر بە ئەمنە؟
• 08:20 - چیرۆکی شاکر و گرتنی کاک ئارام؛ کێ سیخوڕی کرد؟
• 19:30 - پڕوپاگەندەی ئەخلاقی دژی مەفرەزەکە؛ راستییەکان چین؟
• 31:10 - لغزی "کانەبی"؛ بۆچی نەگەڕایەوە بۆ سەرپەرشتی مەفرەزەکە؟
• 38:40 - چیرۆکی تەقاندنەوەی شەمەندەفەرەکەی هەولێر و شەهیدبوونی عەباس
• 46:15 - ساتەوەختی ناسینەوەی تەرم لە پزیشکی دادوەری (چیرۆکێکی ترسناک)
• 54:00 - رزگاربوون لە سێدارە؛ چۆن حوکمەکەیان گۆڕدرا؟
• 58:50 - چارەنووسی بەڵگەنامەکان؛ فایلەکان لە سووریا و بەغدا ون بوون؟
• 01:05:20 - کۆتا پرسیار: ئایا مەمۆ مردووە یان زیندووە؟
#KurdistanHistory #RudawStream #MemoCase #Peshmerga #Investigation