Перейти к содержимому

نانی شوانی | هۆنراوە: چاوە | دەنگ: فرمێسک | Bangewaz Production

Bangewaz

0:00 / 0:00

نانی شوانی | هۆنراوە: چاوە | دەنگ: فرمێسک | Bangewaz Production

2 078 просмотров · 2 месяца назад
Bangewaz
188 подписчиков
2 078 просмотров · 2 месяца назад
📡 Telegram — unreleased audio & lyrics: https://t.me/+qoB6kFU6WuoyMjQ5 📸 Instagram — short clips & visuals:   / music.bangewaz   https://www.facebook.com/profile.php?... X - https://x.com/BangewazMusic ----------------- نانی شوانی "شیعری چاوه (فاتح شێخ) بۆ شەهین مەسناوی خۆشەویستی، له یەکەم رۆژەکانی گەرابەستنی خۆشەویستیانا، بەفرانباری ١٣٤٦ (١٩٦٧) هۆنراوەیەکی ناسک و پڕ لە وێنەی شاعیرانە، نووسراوی چاوە؛ هۆنراوەیەک کە جوانی، سروشت، خۆشەویستی و ڕۆحی ژیانی کوردەواری بە زمانی شیعری دەخاتە بەرچاو. 🎙️ دەنگ: فرمێسک ✍️ هۆنراوە: چاوە ئامادە و پێشکەش کردنی: رەزا یوسف بەیگی به یارمەتی : AI -------------------- نانی شوانی بەڵێ وایه، تۆ وەک زرێباری بن خێوەتی مانگەشەو به مەندی شکۆدار و گەوره و گرانی بەڵام پێکەنه، پێکەنه، تۆ پەریزادی گوڵخەندەرانی زوڵاڵه شەتاوەی گەشی زایەڵەی پێکەنینت وەکوو لەم زرێباره پۆلێ پەری هەڵفڕیبێ بلاوێنه سروەی لەتیفی هەناسەت چما رۆحی سووکی بەهارت مژیبێ * له پاش چەنده مەندی وتاری رەوانت چ مایەی دڵئاواییە، چەنده شیرینه شێوەی دوانت ئەڵێی شیر و شەکراو ئەنۆشیت و دەرگا له باخی بەهەشتی ئەکەیتۆ جریوەی گەشت ویتەویتی کەوی شۆخ و شەنگه له کەیفی بەهاری بلووغا تەوژمی شەپۆلی ژیانه ئەهاژێته گیانم * تەواری بەسامی کەژی کوردەواری، به جوانی دلێر و به نازی کەنیشکانه تێر و تەیاری دەسا بەشقی خوا بەس که تاوێ به کەولەنجه شێت و چەواشەم مەکه دەمێ لێم گەڕێ سەرنجم دەمێکه زوڵاڵی نەماوی چەپەڵگەی هەراسانکەری گەورەشاره بڵا با له چاوەی گەش و روونی دوو چاوی شینت که هەروەک زرێباری بەر تاو و ساوی بەیانه مەلەی دەم بڵا با حەریری سپی دەستەکانت وەکوو نانی شوانی که دەسکەوتی ئێوارەکانه له پاش رەنجی رۆژانی شوانی بگووشم به سینگا بڵا با له گیانی جەخارئاژنم بێته دەستی مەسیحا --------------------- #نانی_شوانی #چاوە #فرمێسک #Bangewaz #KurdishMusic #KurdishPoetry #Sorani #KurdishCulture #Kurdistan #Poetry #LoveSong #MusicVideo