Перейти к содержимому

بینینی ئاگر–بڵێسەی ئاگر لەخەودا چ واتایەکی هەیە؟

Kurd zanist

0:00 / 0:00

بینینی ئاگر–بڵێسەی ئاگر لەخەودا چ واتایەکی هەیە؟

19 614 просмотров · 6 лет назад
Kurd zanist
6,06 тыс. подписчиков
19 614 просмотров · 6 лет назад
پەیوەندی بکە بە ئیمەیڵی کوردزانستەوە: info@kurdzanist.net بۆ دیتنی بابەتەکە وەک خۆی سەردانی تێلێگرامی کوردزانست بکە: https://telegram.me/kurdzanistnet --------------------------------------------------------------------------------------------------- خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاگر–بڵێسەی ئاگر: ئیبن سیرین دەڵێ: بڵێسەی ئاگر لە خەودا، قسەی خراپە کە پێی دەگوترێت. ئەگەر بڵێسەی ئاگری تێبەربوو، واتە شەڕ و ئاژاوە لەو ناوچەیەدا هەڵدەگیرسێت. ئەگەر بڵێسەی ئاگری زۆر سەخت و گەورەی بینی، واتە عەزاب و سزای خوای گەورە بەسەریدا دەبارێت، یان ئەو عەزاب و سزایە بەسەر ئەو ناوچەیەدا دەبارێت. ئەگەر دیتی بڵێسەی ئاگر کەوتە نێو خەڵکیەوە، واتە شەڕ و ئاژاوە دەکەوێتە نێوان خەڵکی ئەو ناوچەیە و ئاگر هەڵدان و یاریکردن بە ئاگر، نیشانەی قسەی ناشیرین و جنێودانە. جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی مەشخەڵێکی ئاگری بەدەستەوە بوو، واتە سەرقاڵی کاری پاشا دەبێت، ئەگەر لە گەڵ ئاگرەکەدا، دووکەڵ هەبوو ئەوا ئەو کارەی مەترسی تێدایە. ئەگەر بینی ئەو ئاگرەی دەستی دامرکایەوە و کوژایەوە، واتە لە خزمەتی پاشادا، سەروەت و سامانی حەرامی دەست دەکەوێت. ئەگەر بینی لەو ئاگرە، بەشی خەڵکی لێدا، واتە بە هۆی کارەکانیەوە، خەڵکی تووشی ئازار و زیان دەبن و خەڵک دەبنە دوژمنی ئەو، ئەگەر دیتی خواردەمەنییەکی بە ئاگر چێکرد و خواردی، واتە قسەی خوشحاڵکەر دەبیستێت. ئیمام جەععفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ئاگر لە خەودا، بیست و پێنج واتای هەیە. یەکەم: ئاژاوە. دووەم: شەڕ و کێشە. سێیەم: گەندەڵی و خراپەکاری. چوارەم: داماوی و چەرمەسەری. پێنجەم: ناکۆکی. شەشەم: قسەی پیس و ناشیرین. حەوتەم: بێبەشبوون لە خۆشی و ئاواتەکان. هەشتەم: تووڕەیی پاشا. نۆیەم: سزا. دەیەم: دووبەرەکی. یازدەیەم: سەرلێشێواوی. دوازدەیەم: زانست و دانایی. سێزدەیەم: ڕێگای هیدایەت. چواردەیەم: بەڵا. پازدەیەم: ترس و خۆف. شازدەیەم: سووتان. حەڤدەیەم: خزمەتکردنی پاشا. هەژدەیەم: دەرد و پەتا و نەخۆشی. نۆزدەیەم: سەرەخولێ و تێکچوون. بیستەم: ئاوڵە. بیست و یەکەم: کرانەوەی دەرگای کارە داخراوەکان. بیست و دووەم: گەورەیی. بیست و سییەم: پارە و سامانی حەرام. بیست و چوارەم: ڕزق و رۆزی. بیست و پێنجەم: سوود و قازانج. https://kurdzanist.net/%d8%a8%db%95%d... ........................................................................................................ Kurdzanist is a scientific and social site کوردزانست، ماڵپەڕیکی زانستی و کۆمەڵایەتییە https://kurdzanist.krd/ https://kurdzanist.net   / kurdzanist.n.  .   / kurdzanist   https://telegram.me/kurdzanistnet   / kzanist     / kurdzanist   #kurdm #kurdishart #kurdestan #govend #kurtce #kurtcemuzik #stranakurdi #gever #helbest #dengbej #kurdishwedding #kordestan #kordstan #kurdishartist #kurdart #gerilla #kurdishmusic #kürtçemüzik #muzikakurdi #kurmanci #kurdishpeople #amedspor #stran #heval #awaz #diyarbekir #urmiya #hewler #kirkukiskurdistan #hawlerakam #duhok