Перейти к содержимому

فێرکاری (شانە و مەکینە) هەموو شتێکی لەسەر بزانە بە وردی - خولی فێربوونی سەرتاشین

Rekar Sardar

0:00 / 0:00

فێرکاری (شانە و مەکینە) هەموو شتێکی لەسەر بزانە بە وردی - خولی فێربوونی سەرتاشین

56 599 просмотров · 3 года назад
Rekar Sardar
72 тыс. подписчиков
56 599 просмотров · 3 года назад
لە ڕێگەی ئەم ئینیستاگرامەوە هەموو شتێک لەسەر کۆرسی فێربوونی سەرتاشینەکەمان وەربگرە instagram: https://instagram.com/golden_scissors... ____________________________________ یەکێکی تر لەو تەکنیکە گرنگانەی کە پێویستە سەرتاش فێری ببێت و بیزانێت شانەو مەکینەیە وە زۆرجار سەرتاشی سەرەتا لێرەیا کێشەی بۆ دروست ئەبێت و لای قورسە ، چونکە ئەم تەکنیکە پێویستی بە تەرکیز و ڕاهاتنە ئەو کەسانەشی سەرەتان و تازە لە فێربوونان ترسیان هەیە لەکاتی ئیشکردندا ، ئەمە وائەکات تەرکیزت کەم بێتەوە و هەندێ جار وا هەستەکەی تەواو ئیتر فێرنابیت و ئەڵێیت ئەم ئیشە زۆر قورسە ، بۆیە ان شاء اللە لەم ڤیدیۆیە بە وردی باسی ئەوە ئەکەین چۆن بە شێوازێکی دروست دەستی شانەو مەکینەکەت بگریت و بەکاری بێنیت ، کاتێک زانیاریەکانت وەرگرت ئەوە بەرچاو ڕۆشنتر ئەبیت ، بە دوبارە بونەوە و بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە و سەرچاککردنی بەردەوام وردە وردە هەستەکەی زۆر ئاسانتر ئەبێت لات و ترسەکەت لێی ئەشکێ ئەوەش بزانە ئەم ترسە شتکی ئاساییە و هەموو کەسێک توشی ئەم حاڵەتە ئەبێت لەسەرەتای فێربوونەوە لەبەر ئەوە تەرکیزت زیاتر بکە و سوربە لەسەر فێربوون و بەردەوام بونت بە پشتیوانی اللە .. جا بابزانین شانەو مەکینە بۆ چی بەکاردێت وە شێوازی دەست گرتن و بەکارهێنانی چۆنە.. بەکارهێنانی مەکینە لەسەر شانە بۆ تێکەڵ کردنەوە و تێهەڵکێشانی ۲ بەشی قژ بەکاردێت ، واتە گەیاندنی قژی کورت بە قژێکی درێژتر بێ ئەوەی هەست بە خەت بکرێت لە نێوانیاندا.. 🔶 شێوازی دەست گرتن : یەکێک لەو هۆکارانەی تۆ وا هەستەکەیت ئەم تەکنیکە ئاسان نییە ئەوەیە کە دەستەکانت دژ بە یەک ئەجوڵێنیت بە بەردەوامی لە کاتی بەکارهێنانی دەستی شانەکەت لەگەڵ دەستی مەکینەکەت ، بۆ نمونە ئەگەر هەردوو دەستت بە یەک ئاڕاستە بجوڵێنی زۆر بە ئاسانی دەستت ئەجوڵێ .. بۆ ئەوەی بتوانی دەستەکانت بە عەکسی یەکتر بجوڵێنی پێویستت بە هەندێک تەمرینە بۆ دەست ڕاهاتن و زیاد بوونی تەرکیزت .. بەکارهێنانی شانەو مەکینە لەم چەند خاڵە پێکدێت: ۱- دەست گرتنی شانەکە و کۆنتڕۆڵکردنی. ۲- سابت کردنی شانەکە بە پەنجەت. ۳- شانەکە ئەخەینە نێوان قژە کورتەکە و قژە درێژەکەوە و بەشێکی قژەکەی خوارەوە وەکو قیاس ئەخەینە بەشی خوارەوەی شانەکە. ٤- ڕاکێشانی سەرەوەی شانەکە و مەیلانکردنی بەلای خۆتدا. ٥- وەرگرتنی قیاسەکان لەسەرەوە و خوارەوی شانەکە. ٦- پێش ئەوەی قژەکە ببڕین لە زیهن و مێشکی خۆتدا هێڵێکی ئاسۆیی و ستونی ئەکێشین و شانەکە لەسەر ئەو هێڵانە ئەجوڵێنین .. واتە نابێت هەڕەمەکی قژەکە ببڕیت. ۷- دەست گرتنی مەکینەکەت و بڕینی قژەکە لەسەر دەمی ڕوبع یان سفر. ئاگاداری ئەم حاڵەتانەی لای خوارەوە بە لە کاتی بڕینی قژەکە: ۱- مەترسە لەکاتی بەکارهێنانی شانەو مەکینە بڕوای تەواوت بە خۆت هەبێ چونکە ترس وات لێ ئەکات دەست بلەرزێ و نەتوانی قژەکە بە شێوەیەکی ڕێک ببڕیت. ۲- ئاگادار بە لەکاتی بەکارهێنانی مەکینەکە لەسەرشانەکە زەخت لە شانەکە نەکەی چونکە ئەو کات زیاد لە پێویستی خۆی قژەکە ئەبڕێت و هەندێ جار ئەبێتە هۆی سەقەت کردنی قژەکە ، لەبەر ئەوە تا ئەتوانی بە نەرمی دەسی مەکینەکەت دا بنێ تا ئەو ئاستەی تەنها لەمسێک بکات لەگەڵ شانەکە. ۳- ئاگاداری مەکینەکەت بە لە خوار شانەکەوە دەرنەچێت ، چونکە قژەکە سفر ئەکات. ٤- مەکینەکەت بە بەرزی مەگرە چونکە گیر ئەبێت لە دانەکانی شانەکەت. 🔻 لە کۆتایدا تێبینیەک لەسەر بڕینی قژەکە: 🔻 بۆ بڕینی قژی درێژ مەکینەکە بە شێوازێکی ئاسۆیی بەکاربێنە .. بۆ بڕینی ڤژی کورت و لابردنی پەڵە بە شێوازی ستونی مەکینەکە بەکاربێنە . #tutorial #barbershop #kurdish