سروودی پارتی (ڕێی بارزانی) ... PDK, Barzani
Welîd Herkî
0:00 / 0:00
سروودی پارتی (ڕێی بارزانی) ... PDK, Barzani
80 067 просмотров · 4 года назад
Welîd Herkî
1,85 тыс. подписчиков
80 067 просмотров · 4 года назад
ڕێی بارزانی
ھاتین لەگەڵ گازیوەی دەم بەیانا
پەیامی کورد بدەین بە ڕووی جیھانا
قوتابخانەی کوردایەتی و کۆڵنەدان
ئێمە یەکەم تەوقی دیلیمان شکاند
ئەم ڕێبازە لەبیر ناکەین پەیمانە
ڕێی بارزانی و کوردستان یان نەمانە
* * * * * * * * * * * * * * * * * *
وەک ڕەشەبا وەکو زریان و گەردەلوول
نەعرەتەی دا شۆڕشی سەختی ئەیلوول
گوڵانی خوێنشوو ناسنامە و ناونیشان
ژیلەمۆی گڕ خەباتی نوێی داگیرساند
ئەم ڕێبازە لەبیر ناکەین پەیمانە
ڕێی بارزانی و کوردستان یان نەمانە
* * * * * * * * * * * * * * * * * *
ھەتا ڕۆژی سەرفەرازی یەکجاری
بۆ شەھیدان کەرکووک ئەکەینە دیاری
ڕێی ئاراس و ھەندرێنە مەنزەڵمان
پێناسەیە ھەڵەبجەی زامی دڵمان
ئەم ڕێبازە لەبیر ناکەین پەیمانە
ڕێگەڵی ڕاپەڕیوی کوردستانە
ڕێگەی ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی
خۆری گەشی بەیداخی زەردی پارتی