Kurdish Song Official Audio 2027 - گوڵ کە یاغیی و دەم دڕاو بوو
Whittelace
0:00 / 0:00
Kurdish Song Official Audio 2027 - گوڵ کە یاغیی و دەم دڕاو بوو
106 просмотров · 2 недели назад
Whittelace
11 подписчиков
106 просмотров · 2 недели назад
«شیعریێکی تایبەتی نالی گیان»
گوڵ کە یاغیی و دەم دڕاو بوو، کەوتە لاف و ڕەنگ و بۆی
باغەبان گوێی گرت و، وا هێنای بە دەستی بەستە بۆی
ڕەنگی زەرد و سووری خەوف و خەجڵەتی، ئاوی حەیای
وا تکاو، ئەرجوو دەکەن عەفوی بکا وەک عەبدی خۆی
چونکە بێنی بێوەفایی و ناز و شۆخیی لێ دەهات،
ناردییە بازاڕی ڕیسوایی کە بیدا شوست و شۆی
دەست بە دەست چوو تا گەیشتە دەستی عەططاری سەفیە
نایە سەر نار و عەذابی ڕۆحی داوو سفت و سۆی
چونکە مەنشووری گوڵەندامیی بە ناوی خۆی دەوێ
یار، ئەگەر لەو باغییانە کەس بمێنێ، عارە بۆی
6
مەهــ بە شەو هەڵدێ، پەنا دەگرێت و دەنوێتن بە ڕۆژ
دا بگاتە سیڕڕی پەچچەی پەرچەم و وەصفی برۆی
گەر بڵێم: شەمسی، دەڵێ: ئەو خۆش ڕووە بێ پەردەیە
وەر بڵێم: سەروی، دەڵێ: ئەو ئەحمەقە کوا گفتوگۆی!
دیدە و دڵ هەردو وا جۆبار و جۆیای قەددی تۆن
سەروی دڵجۆی عەرعەر و، دڵجۆی نەمامی دیدەجۆی
چونکە باوکی ڕۆمیی و دایکی حەبەش بوو، ما بە بەین
ڕۆژ و شەو، کافوور و میسکی، ڕوو گەنم، خاڵ دەنکە جۆی
من گوتم: سەروی قەدت مەوزوونە، ئەو طەبعەم هەیە
ئەو گوتی: «نالیی» بە میزابی کینایەتمان دەشۆی