Перейти к содержимому

سێبەری ڕووداو | گێرترۆد بێل و تۆم باراک؛ ئایا نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک خۆی دادەڕێژرێتەوە؟

زاگرۆس 24‌ کوردی

0:00 / 0:00

سێبەری ڕووداو | گێرترۆد بێل و تۆم باراک؛ ئایا نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک خۆی دادەڕێژرێتەوە؟

164 просмотра · 2 дня назад
زاگرۆس 24‌ کوردی
481 подписчик
164 просмотра · 2 дня назад
لە قاهیرەی ١٩٢١دا، وینستۆن چرچیل دەیویست دوای جەنگی جیهانیی یەکەم و ڕاپەڕینی ئێراق، ڕێگەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە بدۆزێتەوە. سێر پێرسی کۆکس و ڕاوێژکارەکەی، گێرترۆد بێل، داهاتووی ویلایەتی مووسڵیان بە ئێراقی فەیسەڵەوە دەبەستەوە. بەڵام چرچیل پێشنیاری کرد ناوچە تەواو کوردییەکان بە زۆر نەخرێنە ژێر حوکمڕانییەکی عەرەبییەوە. ئەم گفتوگۆیە دوای ڕێکەوتنی سایکس–پیکۆی ١٩١٦ ڕووی دا، کە تا ئەمڕۆیش لە هەموو مشتومڕێکدا لەسەر سنوور و دەسەڵات لە ناوچەکە, پشتی پێ دەبەسرێتەوە. ئێستا، دوای ڕووخانی ئەسەد و لە ناو قەیرانی شەڕی ناوچەییدا، تۆم باراک ڕەخنە لە سایکس–پیکۆ دەگرێت، بەڵام دەڵێت ڕێگای هێزە کوردییەکانی سووریا لە تێکەڵبوون بە دەوڵەتی دیمەشقەوە تێ دەپەڕێت. لە سەردەمی گێرترۆد بێلدا تورکیا لەسەر مووسڵ ڕکابەریی بەریتانیای دەکرد؛ ئەمڕۆ باراک باڵیۆزی ئەمریکایە لە ئەنقەرە. لە هەردوو قەیراندا پرسیارەکە ئەوەیە: کاتێک دەوڵەتی بەهێز بە چارەسەر دەناسرێت، چ دەسەڵاتێک بۆ کورد دەمێنێتەوە؟ بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستە و ئەگەری دووپاتبوونەوەی مێژوو لە ئاست کورددا، لە بەرنامەی ئەم جارەی سێبەری ڕووداو میوانداری دەکەین لە دوو نووسەر و توێژەری باشووری کوردستان کە ساڵەهایە لەسەر ئەم بابەتانە لێکۆڵینەوە دەکەن. بەڕێزان سەردار عەزیز و سەلام عەبدولکەریم.