ئەی پەری - کۆچ و یادی - ئاوازی هونەرمەند تەلعەت عارف - وتنی هونەرمەند حمە جەزا
Hiwa Talat Arif هیوا طلعت عارف
0:00 / 0:00
ئەی پەری - کۆچ و یادی - ئاوازی هونەرمەند تەلعەت عارف - وتنی هونەرمەند حمە جەزا
365 просмотров · 9 дн. назад
Hiwa Talat Arif هیوا طلعت عارف
198 подписчиков
365 просмотров · 9 дн. назад
Film
فیلم و چیرۆکی گۆرانی ئەی پەری
Ay Pari - koch u yadi
ئەی پەری - کۆچ و یادی
Talat Arif
ئاوازی هونەرمەند تەلعەت عارف
ئاوازی گۆرانی ئەی پەری کە لە دانانی باوکم هونەرمەند تەلعەت عارف ە و هۆنراوەی د. ئەکرەم خامۆش و لەلایان هونەرمەند حمە جەزا وتراوە، نابێت چیرۆکەکەی بەهەڵە لۆ نەوەکەانی داهاتو بگوازرێتەوە...
نازانم خەلک بۆچی زانیاری هەڵە وەک ئەوەی راستە بلاو دەکەنەوە...
کاکە گیان سەبارەت بە کارەساتێك لە بنەماڵای ئێمە قەوماوە لە ساڵی 1974 دایکم لەتەمەنی 26 ساڵیدا شەهید کراوە زانیاریەکان بەکەیفی خۆتان باسی مەکەن...
ئەوە راستیەکەکەیە
لە رێکەوتی 5ی5ی 1974 زانیاری درابو بە عەسکەری رژێمی بەعس کە دایکم دەچێتە کۆبونەوە لە مالی دایکی لەسەر قەلات.
ئێمە لەگەل دایکمان دەچوینە سەر قەلات لۆ مالی داپیرەم (نەوەک دەهاتینە خوار لە قەلات) ئەوجا لەلای باتە و دەلالخانە کە ئێستا نافورەی لێیە لە هەردولایان گولە باران کراین.
رۆژێک بەر لە شەهید کردنی دایکم واتا لە رێکەوتی 4ی 5ی 1974 زیلی عەسکەری لە هەولێر سوتاندرا لەلایان (خەلکی هەولێر و تەنزیمی داخلی) لەلای اسواق سیروان کە ئەوکات ناوی ئەوها نەبو.
هەمان رۆژ لەلای سینەما حەمرا وەستایەک بەرمیلێکی لەحیم دەکرد قەپاغەکەی نەکردبوەوە لە گەرما دەتەقێتەوە..
حکومەت مەنعی هاتنە دەرەوەیکرد. رۆژی پاشی ئێمە لەگەل دایکم لەبەردەم دەرگای قەلات گولەبارانکراین دایکم لەبەردەم بەرزایی احمەدیە شەهید کەوت دور لە اسواق سیروان و دور لە سینمە حەمرا... سێ جێگای جیاواز و کاتی جیاواز...
ئەوانە راستیەکانن.
من و هەڵمەتی برام بریندار بوین و دایکی شیرینم 2 گولەی دۆشکەی پێکەوت. دوو گەنج من و هەڵمەتیان هەڵگرت و دەستی خوشکمیان گرت ئێمەیان بردە ناو قەیسەری باپیرەم دوکانی لەوێندەربو، ئەوجا چوینە مالەوە لە کۆلانی تەعجیل بابم نوستبو بە غاردان چوە سەری دوا قسەکانی دایکم ئەوە بو (منالەکانمان ئامانەتی تۆیە). و شەهید دەبێت. خوا عافوی بکات الفاتحە😢😢😢
چیرۆکە کە
• چیرۆکی گۆرانی ئەی پەری - کۆچ و یاد - ئاواز...
وا ئەرۆی و جێم دەهێلی بۆ سبەی
ئەم دڵە دیلەش لەگەل خۆتا ئەبەی
چی ئەمێنێ بۆ منیش دەردە سەری
چۆن ئیتر ناگریم لەبەر بێ هاوسەری
ئەی پەری
هەرشیوان و ئاخ و ژانە یادگاری
ئاخ چەند تاڵ بو ژینی کورتی دڵداری
لەگەل کۆچت شیوەن بۆمن بەجێ ما
ماڵئاواییت کرد لە ئاسۆی گەنجی مە
ئەی پەری
هەرشیوان و ئاخ و ژانە یادگاری
ئاخ چەند تاڵ بو ژینی کورتی دڵداری
کەڕۆیشتی بەجێت هێشتم کاەرەنجای
لە هێلانەی خۆشەویستیم نەگونجای
لە پاش کۆچت وەک غەریبێ ئەگەرێم
هەر ئەرۆم و نا شارەزای سارە ڕێم
تۆش پەیامی راستەقینەی دڵداری
بینێرە بۆ گەروی ئاگر بە دیاری
ئەی پەری
هەرشیوان و ئاخ و ژانە یادگاری
ئاخ چەند تاڵ بو ژینی کورتی دڵداری
الفنان و الملحن طلعت عارف
هۆنراوەی د. اکرم خاموش
ئەکرەم خامۆش
وتنی: محمد جەزا
حمە جەزا
1978
١٩٧٨
قەلای هەولێر
Movie Ey pary