دڵدار یوونس ڕەئووف (١٩١٨ – ١٩٤٨ ) دانەری شیعری "ئەی ڕەقیب"
Amanj Azizkendi
0:00 / 0:00
دڵدار یوونس ڕەئووف (١٩١٨ – ١٩٤٨ ) دانەری شیعری "ئەی ڕەقیب"
218 просмотров · 2 г. назад
Amanj Azizkendi
436 подписчиков
218 просмотров · 2 г. назад
دڵدار
یوونس ڕەئووف (1918- 1948) ناسراو بە دڵدار، شاعیر و پارێزەر و چالاکی سیاسیی کورد بوو. بەناوبانگترین شیعری دڵدار، ئەی ڕەقیبە کە لە تەمەنی 28 ساڵیدا و 2 ساڵ پێش مردنی، کرا بە سروودی نیشتیمانیی کۆماری مەھاباد و تا ئێستاش ھەر لەلایەن زۆربەی کوردەکانەوە وەک سروودی نیشتمانی دەناسرێتەوە.
دڵدار، کوڕی مەلا ڕەئوف کوڕی مەحموود کوڕی مەلا سەعدی خادم ئەلسجادەیە و لە ڕۆژی 20ی شوباتی 1918 لە شاری کۆیە لەدایک بووە. پاش ماوەیەک باوکی دەکرێت بە فەرمانبەری سەرژمێریی ڕانیە و بە بنەماڵەوە دەچن بۆ ئەوێ. دڵدار لە بارەی ژیانی ڕانیەوە دەڵێت: «ھەرچەند ڕۆژێکی چاک و چوار ڕۆژانیش نەخۆش بووم، سەرەڕای ئەوەش ڕانیەم ھەر لەلا خۆش بوو، بە تایبەتی سەوداسەری قوللە بووم. ھەر کاتێ چاک بووبامایەوە، مەلەم لە ڕووبارەکە و لە بن دار بییەکان ڕاوەچۆلەکەم دەکرد.» لە تەمەنی دە ساڵیدا دڵدار دەخرێتە قوتابخانەوە و پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ڕانیە تەواوکردوە. دوای ماوەیەک باوکی لەسەر فەرمانەکەی لادەبەن و ناچار بە ماڵەوە دەگەڕێنەوە بۆ کۆیە و خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە تەواو دەکات. لە ساڵی 1940دا لە شاری کەرکووک قۆناغی دواناوەندی تەواو دەکات و ئینجا ڕوو دەکات بەغدا و چووەتە زانکۆی یاسا و ساڵی 1945 بڕوانامەی زانکۆی یاسایی وەردەگرێت و دەبێتە پارێزەر. لە بەغدا دەبێت بە ئەندامی حیزبی ھیوا. دوای ماوەیەک بە ھۆی کارە سیاسییەکانییەوە دەخرێتە زیندان. لە کۆتاییدا لە 12ی کانوونی یەکەمی 1948 و لە تەمەنی سی ساڵیدا لە شاری ھەولێر دەمرێت.
بەرھەمەکانی دڵدار
دڵدار، یەکەمین ھۆنراوەی لە ساڵی 1935دا داناوە و لە ژمارەی 2ی ساڵی 1935ی گۆڤاری ڕووناکیدا بڵاوی کردووتەوە. لە بارەی سەرەتای خۆ تاقیکردنەوە بە شیعر دەڵێت: «لە 1935دا لە پۆلی یەکی ناوەندیدا بووم، کە دیوانی نالیم زۆر بە وردی خوێندەوە، ھەڵبەستە جوانەکانی نالی لەگەڵ ھەڵبەستە ئاگرینەکانی حاجی قادری لەسەر پێشەوایەتی وێژەیی لە مێشکمدا شەڕیان بوو. ئەو کێشەکێشە دەرگای ھونەری شاعیری لێکردمەوە، زۆر کەڵکەڵەی وام لە کەلەدا بوو حەزم دەکرد لە بۆتەی ھەڵبەستەدا دایڕیژم. ئەوجا بەناو خەڵکیاندا بڵاو بکەمەوە و ئیتر ھەر خۆم تاقیکردەوە.»
شیعرەکانی نالی، لە گۆڕەپانی دڵداریدا و حاجی قادری کۆیی، لە نەتەوایەتی و کۆمەڵایەتیدا کارگەرییان لەسەری بووە. لە بارەی خولیای ھۆنراوەیی و چێژ لێ وەرگرتنی خۆیەوە دەڵێت: «ھێشتا لە قوتابخانەی سەرەتاییدا بووم، کە زۆربەی دیوانی حاجی قادری کۆییم لەبەر کردبوو، ھەمیشە بە وردی سەرنجم لە ھەڵبەستەکانی عەونی و راجی و عاسی و حسێنی و ھیرانی دەدا و لەبەریشم دەکردن، بەوانەش دابین نەبووم ھەڵبەستی ھەرکەسێکم دەستبکەوتایە دەمنووسییەوە و لەبەریشم دەکردن. بەتایبەتی ھەڵبەستی وەفایی، کوردی، فایەق بێکەس، پیرەمێردم زۆر لەبەرکردن و ھەر لەو ساڵەدا ھەستم بەوە دەکرد، کە چێژ لە ھەڵەبەست وەرگرم و زۆر گیرۆدەی بووم.»
بەرھەمە چاپکراوەکانی
فی طریقی الی معرفة الحقائق ـ انتقادات الی قلب البھائیین
وتارێک دەربارەی عومەری خەییام
زمانی کوردی و ئەدەبیات
نارکۆزی کۆمەڵایەتیمان
اقتصادنا الوطنی
بیرەوەریەکانی یونس ڕەئوف دڵدار
سرودی نەتەوەیی
ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زوبان
نایڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابوردوومان
ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان ئاینمانە نیشتمان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان
چەند هەزار لاوانی کوردی نەڕڕەشێر
بوون بە قوربانی و هەموویان نێژران
لاوی ئێستاش حازر و ئامادەنە
جانفیدانە، جانفیدانە، جانفیدان
لاوی کورد هەڵسانە سەرپێ وەک دلێر
سا بە خوێن نەقشی ئەکەن تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان
کورمانجی
Ey reqîb her, maye qewmê Kurd ziman
Nasikê û danayê bi topê zeman
Kes nebê Kurd dimirin, Kurd jîn dibin
Jîn dibin qet nakevê ala Kurdan
Lawê Kurd rabûye ser pê wek şêran
Ta bi xwîn nexshîn bike tacê jîyan
Kes nebê Kurd dimirin, Kurd jîn dibin
Jîn dibin qet nakevê ala Kurdan
Em xortên Mîdya û Keyxusrewîn
Dîn îman u ayîman, her nishtîman
Kes nebê Kurd dimirin, Kurd jîn dibin
Jîn dibin qet nakevê ala Kurdan
Em xortên rengê sor û şoreşin
Seyr bike xwîna dîyan me da rijand
Kes nebê Kurd dimirin, Kurd jîn dibin
Jîn dibin qet nakevê ala Kurdan
Xortê Kurd tev hazir û amadene
Canfîdane, canfîdane, her canfîda
Kes nebê Kurd dimirin, Kurd jîn dibin
Jîn dibin qet nakevê ala Kurdan
zazaki
Ey reqîb her mendo qewmê kurdziwanî
Nêşikîno, nêkuwno bi topa zemanî
Kes mevajo kurd mireno, kurd cuyîno
Cuyîno, qet nêna war beyraqa ma
Lajê kurdî vaşto ra payan fênda çêran
Ta bi gonî bineqişne tacê cuyane
Kes mevajo kurd mireno, kurd cuyîno
Cuyîno, qet nêna war beyraqa ma
Ma domanê Medya û Keyxusrew îme
Dîn îman, ayînê ma her welat o
Kes mevajo kurd mireno, kurd cuyîno
Cuyîno, qet nêna war beyraqa ma
Ma domanê rengê sûr û şoreş îme
Temaşeke, gonin o ravêrdeyê ma
Kes mevajo kurd mireno, kurd cuyîno
Cuyîno, qet nêna war beyraqa ma
Lajê kurdî her hazir û amade yo
Canfeda yo canfeda, her canfeda
Kes mevajo kurd mireno, kurd cuyîno
Cuyîno, qet nêna war beyraqa ma