Перейти к содержимому

ناساندنی کۆلێژی دەرمانسازی - زانکۆی هەولێری پزیشکی

ناساندنی کۆلێژی دەرمانسازی

0:00 / 0:00

ناساندنی کۆلێژی دەرمانسازی - زانکۆی هەولێری پزیشکی

1 494 просмотра · 2 нед. назад
ناساندنی کۆلێژی دەرمانسازی
35 подписчиков
1 494 просмотра · 2 нед. назад
کۆلێژی دەرمانسازی لە چاوێکی جیاوازەوە | گەشتێک لە نێو زانکۆی هەولێری پزیشکی (HMU) زانکۆ تەنها شوێنی بەدەستهێنانی بڕوانامە نییە، بەڵکو وێستگەی گەشەپێدانی تواناکان و بونیادنانی داهاتووە. لەم دۆکیۆمێنتارییە تایبەتەدا کە لەلایەن کۆمەڵێک لە قوتابییە چالاکەکانی کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی بەرهەمهێنراوە بە هاوکاری دکتۆر بەشدار محمود ، وێنەیەکی ڕوون، گشتگیر و جیاواز لە ژیانی کۆلێژ، سیستەمی خوێندن و ژینگەی زانستی دەخەینە ڕوو بۆ وەڵامدانەوەی سەرجەم پرسیارەکانی قوتابییانی نوێ و ئارەزوومەندانی ئەم بوارە. 📌 تەوەرەکانی ئەم ڤیدیۆیە و دیداری تایبەت لەگەڵ: • پەیامی ڕاگرایەتیی کۆلێژ (ڕاگر و جێگری ڕاگر) • ئاشنابوون بە بەشە زانستییەکان لەگەڵ سەرۆک‌بەشەکان • ڕێنمایی و بەرچاوڕوونی لەلایەن سەرپەرشتیارانی هەر پێنج قۆناغ • ڕۆڵی گرنگی هۆبەی تۆمار بۆ کاروباری قوتابییان • گرنگیی دڵنیایی جۆری لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی • چالاکییە مەیدانی، کولتووری و وەرزشییەکان لە هۆبەی چالاکییەکان 👥 تیمی ئامادەکردن: • سيما عبدالسلام عبدالكريم • ميهرەبان سيروان صالح • ئایندە نجم الدين محمد • اسراء عبدالله عثمان • ايمان سلێمان احمد • عمر عبدالعزیز عبداللە • محمد طيب صديق • ابراهيم ئاراز مامەند 📢 ڕاگەیاندنی کۆلێژی دەرمانسازی — زانکۆی هەولێری پزیشکی #pharmacy #hmu #erbil #hawlermedicaluniversity #collegeofpharmacy #ناساندنی_کۆلێژەکان