گەلۆ / ئەردەوان ڕۆستەم پوور
Kurdistan Archive
0:00 / 0:00
گەلۆ / ئەردەوان ڕۆستەم پوور
3 771 просмотр · 6 лет назад
Kurdistan Archive
11 тыс. подписчиков
3 771 просмотр · 6 лет назад
" #گەڵۆ "
بێژەر : ئەردەوان ڕۆستەم پوور
ئاواز و هۆنراوە : #فۆلکلۆر
ویۆلۆن : عەلی عابدی
کیبورد : ڕەحمان حەسەنپوور
ئای گەلۆۆۆۆۆۆۆ! مەدارێ لە من گەلۆۆۆۆۆ!
ئەوە دلێ منی غەریب و غەریبەماڵ و کۆستکەوتە
چەندی لەئێشە چەندی لەئۆفە چەندی لە برینە برینە,
ئەمن دەڵێم: غەواسی دەوان بەحرانم چن; شەهێنن، شمقاڕن ، شالوورن ، شەنگە سینە
ئاغای دەوان ڕووبارانم چن; چنارن لاولاون ، پەڵکن ، سپیدارن ، شەنگەبینە
ئەمن دەڵێم: هەرکەسانێکی یارکۆڵێ من ناس ناکا ئەوە دوو خاڵی ڕەشی ،عەقرەبی لە قوڵکێ بەرگەردنێن دەڵێی سووڕەت شایینە
بە مەزەبی کوڕەلاوان ، بە دڵی هەرزەکاران هەر کەسانێکی ئەوان خاڵان ڕامووسێ ، لە بۆ دنیایەی سفەتە لە بۆ قیامەتێ پێ قایم دەبێتەوە دینە ,
سەت ماشەڵڵا دەڵێی کەوێ نەخشینە ، ئەمن سەت حەیف و دووسەت مەخابنی دە دونیایەم دێتێ
بۆ وێ مەحبووبێ جوانی جوان چاک ,ئەگە لە حەدەحەدی نیوە شەوێدا بە پەنجێکە پڕ لە ئەنگوستیلە ، بە قامکێکی شووش و باریک هەڵدەستێتەوە سەر لانکی گولەکی دە دوو دینە
ئای گەلۆۆۆۆ مەدارێ لە من گەلۆ!
های گەلۆۆۆ مەدارێ لە من گەلۆ!
ئەوە دلێ منی غەریبەماڵ و کۆستکەوتە چەندی لە ئێشە ، چەندی لە ئۆفە , چەندی لە ماجەرایە
ئەوە جەمعێ گوڵان پۆلبەست دەبوون دەهاتنەوە کنە من دەیانگووت: وەرە شەرحێمان بکە ,بزانە لەوان گوڵان کێهەمان جوانترین لە
سەر ئەوێ کاولە دنیایە, کوڕە
دەمگووت: گوڵینە! شەرعێ وە بە من ناکرێ ,شەرعێ وە بچتەوە کن پشوەکەی بای شەماڵی ئەو شەوگەڕە , دەگەڕێتەوە لە کوێستانی دەباسەفایە
ئەوە جەمعی گوڵان پۆلبەست دەبوون ، سوێسنێم دەیگووت بەهەڵاڵێ ، هەڵاڵێ دەیگووت بە بەیبوونێ ، بەیبوونێم دەیگووت بە گیا خاوێ ، گیاخاوێ دەیگووت بە شللێرێ ، شللێرم دەیگووت بە شەشپەڕێ ، بە هەموانیان دەیان ناردە کن قۆپەنی شەنگە بیزایە
پۆلبەست دەبوون و دەچوونەوە کن پشوەکەی بای شەماڵی ،دەیانگووت : شەماڵ وەرە شەرعێمان بکە,بزانە لەوان گوڵان کێهەمان جوانترین لەوێ کاولە دنیایێ , ئەگەر بێت و شەرعێمان بگۆڕی پێناو دارمان بی لە سەر بەردی سەخرەتوڵڵایە
شەماڵ دەیگووت گوڵینە هەمووتان جوانن ,جوانچاکن ,هەمووتان شۆخن ,
بەڵام لاڵ بم ئەگە دوو ڕۆژانو بارانێ ڕەحمەتێ لێ نادا سیس دەبن لە بەر ئەوێ گەرمایە
بەڵام سوورەگوڵێک هەیە لەباغی شەددادی ، ئەو سوورەگوڵە ساڵدەری دوازدەی مانگی دە هەوا و میجازێکی دایە
ئەویشو دەگەڵ بێ نابنەوە بە خاڵێکی شیرن لەیلایە
ئای گەلۆۆۆۆ مەدارێ لەدلم ئای گەلۆ
ئای گەلۆۆۆۆۆۆ! مەدارێ لە من گەلۆ!
ئەوە دلێ منی غەریبە ماڵ و کۆستکەوتە
چەندی لە ئێشە ، چەندی لەئۆفە ، چەندی لەبرینە و چەندی لە ماجەرایە
ئەمن دەڵێم بانگێکم وەبەر خواوەندی میری مەزن ، بانگی دیم وەبەر محەممەدەلمستەفای ، بانگی سێوەمم وەبەر ئەوان مەلاو فەقێیان ئەگەر ساڵدەری دوازدە مانگێ بەنووکی قەڵەمی نایەڵن دینی محەممەدی بفەوتێ,
ئەمن دەڵێم بەوێ شۆخێ شەنگێ کەڵەگەتێ
دەوەرە لێدەین جەفەنگێ ، بکەین سوحبەتێ ،
خودا گەلێک غەفوور و ڕەحیمە لەبۆ ڕۆژی ئاخرەتێ
دەڵێم چاوت بە من بمێنێ بەگوڵی کەتێ ، سینگت بەمن بمێنی بەبەفری حەسەن جەڵاڵی ئەگەر ساڵدەری دوازدەی مانگی دەمێنێتەوە لە کوێستانی پیرە کوسرەتێ
برۆت بەمن بمێنێ بە وەنەوشەی ئاخر مانگی بەهارێ ئەگە
دوو ڕۆژانی لە تیرەگی کوێستانێ بارانی ڕەحمەتێ لێ نادا شۆڕ دەکاتەوە سەری خەجاڵەتێ
ئای گەلۆۆۆۆۆ ! مەدارە لە من گەلۆ!
نووسینەوەی : م.حەسەنپوور (بێوران)
فیلم : کاناڵی ماملێ (چوارچرا )