Pencemor- پەنجەمۆر- بەشی 2 - پاراستن چۆن مۆری فەرمیترین دەزگاکانی عێراقی ساختە دەکرد؟
Rudaw Stream
0:00 / 0:00
Pencemor- پەنجەمۆر- بەشی 2 - پاراستن چۆن مۆری فەرمیترین دەزگاکانی عێراقی ساختە دەکرد؟
11 526 просмотров · 1 г. назад
Rudaw Stream
108 тыс. подписчиков
11 526 просмотров · 1 г. назад
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەی "پەنجەمۆر"، سەلاح رواندزی، ئەندامی پێشووی دەزگای پاراستن و شاعیری ناسراو، درێژە بە یادەوەرییەکانیدا دەدات. لەم بەشەدا، گوێبیستی نهێنییەکانی کاری هەواڵگری لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول دا دەبین؛ لە ساختەکردنی مۆری فەرمیی دەوڵەتەوە تا کوشتنی خیانەتکاران لەناو جەرگەی بازاڕی هەولێر دا.
سەلاح رواندزی باس لە کەسایەتییەک دەکات کە بە "ئازاترین فەرماندەی بارزانی" ناوی دەبات، هەروەها چیرۆکی ئەو "دەبابە کوێرە" خۆماڵییەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە سوپای عێراقی تۆقاندبوو. بزانە چۆن بە کۆدێکی نهێنی، پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆ سەر هەولێر ئاشکرا کردووە و چۆن سەرۆک مەسعود بارزانی ئامۆژگاری کردووە کە واز لە شیعر بهێنێت.
بەرنامەیەکی پڕ لە چیرۆکی ئازایەتی، سیخوڕی و ساتە مێژووییەکان.
#پەنجەمۆر #سەلاح_ڕواندزی #پاراستن #شۆڕشی_ئەیلول #فارس_باوە #مێژووی_کورد