دانیشتن و خوارنەوەی پیاڵەیەک چا لەگەڵ فاروق ڕەفیق دا ( بەشی دووەم)
Rebar Salah
0:00 / 0:00
دانیشتن و خوارنەوەی پیاڵەیەک چا لەگەڵ فاروق ڕەفیق دا ( بەشی دووەم)
1 759 просмотров · 4 месяца назад
Rebar Salah
155 подписчиков
1 759 просмотров · 4 месяца назад
دانیشتن و خواردنەوەی پیاڵەیەک چا لەگەڵ فاروق ڕەفیق دا:
سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ هاوڕێ و نووسەری کۆچکردوو کاک فاروق ڕەفیقدا پیاسەیەکمان بە کۆڵانە کۆنەکانی سلێمانیدا کرد و پاشان لە ماڵی سۆفی کەریم پێکەوە دانیشتین. ئامانجمان ئەوە بوو بەدەم ڕێکردنەوە بە ناو خۆڵ و وێرانەی ئەو بەشەی سلێمانیدا، دواتریش بەدەم خوارنەوەی پیاڵەیەک چای کوردیەوە، گفت و گۆیەکی دوو قۆڵی و هاوڕێیانە لەسەر چەند تەوەرەیەکی جیاواز بکەین. ئەوەی لێرەدا دەبینرێت و دەبیسترێت، قسەکردنێکی بێ پەردە و ڕاستگۆیانەیە لە نێوان من و کاک فاروقدا، بێ هیچ خۆ ئامادەکردنێکی پێش وەختە یاخود سانسۆرێکی پاش وەختە، لەسەر کۆمەڵێک برین و زامی گشتی دەدوێین.
بە داخەوە بڵاو کردنەوەکەی بە هۆی کۆچکردنی ئێمەوە بۆ دەرەوەی کوردستان و ژیانی تایبەتی منەوە دوا کەوت.
هاوڕێی بەڕێزم حەمە ئازاد کاری وێنە گرتن و هەر خۆشم کاری مۆنتاژم بۆ ئەم ئەم دوو بەشە کردووە.
بە هیوای ئەوەی ئەم تۆمارە ڤیدۆییانە هاوکار بێت لە هێشتنەوەی کاک فاروقدا لە یادەوەری و بیری هەمووماندا.
#سلێمانی #فاروق ڕەفیق #کوردستان #شارسازی #جڤات #نەتەوە #کۆڵانە کۆنەکان #بەر دەرکی سەرا #فەزای گشتی
#Slemani #Faruq Rafiq #Public Space #Kurdistan #Destruction of the historic Quarters #Gated Community #Social Segregation #Urban