Zakaria Abdulla - Daya - Karaoke
Friad Gron
0:00 / 0:00
Zakaria Abdulla - Daya - Karaoke
17 243 просмотра · 9 месяцев назад
Friad Gron
9,79 тыс. подписчиков
17 243 просмотра · 9 месяцев назад
#zakariaabdulla #kurdishmusic
دایە گیان دایەی شیرینم
ئەی دایەی عیشق و ئەوینم
دوور لە تۆ من چیم ئەی دایه
چۆن بژیم بێ تۆ و لایلایه
کوا لایلایه و دەنگی نەرمت
کوانێ خۆشی کۆشی گەرمت
تاکوو ماوم لەم دونیایە
بۆ تۆ دەژیم تەنها دایە
ئەگەر دوورم لە تۆ دایە
ژیانی من لە مەرگایە
بەڵام گیانم وەک پەپوولە
هەمیشە لە سەر سەرتایە
ڕوحم کلۆڵ و برینە
جەستەم ئاوارەی زەمینە
تەنیا دەنگێ توخوا دایە
ڕزگارمکە لەم هەودایە
لە باوەشی گەرمی تۆ دا
فێری عیشقی نشتیمان بووم
ئەو ڕۆژانەی لە تۆ دوور بووم
لە ژیانم پەشیمان بووم
هەر وەک چرۆی لێوی بەهار
ئاوارەبووم بەدەست ڕۆژگار
ئەبێ ڕۆژێک بتبینمەوە
ئەی دایە گیان، دایەی ئازار
ئەگەر دوورم لە تۆ دایە
ژیانی من لە مەرگایە
بەڵام گیانم وەک پەپوولە
هەمیشە لە سەر سەرتایە
ڕوحم کلۆڵ و برینە
جەستەم ئاوارەی زەمینە
تەنیا دەنگێک توخوا دایە
ڕزگارمکە لەم هەودایە
دایە گیان، دایەی شیرینم
ئەی دایەی عیشق و ئەوینم
ئەی دایەی ئیشق و ئەوینم
دوور لە تۆ من چیم ئەی دایە
چۆن بژیم بێ تۆ و لایلایە
کوا لایلایە و دەنگی نەرمت
کوانێ خۆشی کۆشی گەرمت
تاکوو ماوم لەم دونیایە
بۆ تۆ دەژیم تەنها دایە
بۆ تۆ دەژیم تەنها دایە