Перейти к содержимому

دایکێکی نەخۆش و منداڵەکەی لەوپەڕی هەژاریدا دەژین

Rudaw Stream

0:00 / 0:00

دایکێکی نەخۆش و منداڵەکەی لەوپەڕی هەژاریدا دەژین

2 593 просмотра · 4 года назад
Rudaw Stream
108 тыс. подписчиков
2 593 просмотра · 4 года назад
لە راپۆرتێکدا رووداو باسی کوڕ و دایکێکی هەژار و نەخۆش دەکات. منداڵەکە تەمەنی نۆ ساڵانە و دایکەکەشی 37 ساڵ. هەژاری و بێکەسیان رێگر بووە کە چوار ساڵە هیچ پزیشکێک نەیان بینێت. دایکەکە خەڵکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ساڵی 2013 هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی قەڵادزێدا کردووە و نزیکەی نۆ مانگە جیابوونەتەوە. دایکەکە گوتی، "من خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانم و بە بێکەس تێمگەیشت، هاوژینەکەم کە لێم جیابوویەوە هیچی نەدامێ، پێی گوتم کوڕەکەشت بۆ خۆت و من نامەوێت. هیچمان نییە و رۆژانە خێرخواز هاوکاریم نەکەن نان نییە بیخۆین، تاوەکو بڵێیت لێقەوماو و سەرگەردانین." دوای جیابوونەوەی دایکەکەی ناوی کوڕەکەی تۆمار کردووە و کارتی نیشتمانی بۆ وەرگرتووە، ئەمساڵ یەکەم ساڵییەتی دەچێتە قوتابخانە. کوڕەکە دەڵێت، "ئەمساڵ چوومەتە قوتابخانە، بەڵام جلوبەرگم نییە، کاتێک وانە تەواو دەبێت هاوپۆلەکانم دەچنە فرۆشگای قوتابخانە، من هەرگیز نەچووم و پارەم پێنەبووە." توانای دابینکردنی ژەمە خواراکێکیشیان نییە، ئەگەر رۆژانە خێرخوازێک بە هانایانەوە نەیەت بە سکی برسی رۆژ و شەو دەکەنەوە. دایکەکە گوتی، "زۆر رۆژ دەچم دەگەڕێم ئاسن و نایلۆن کۆدەکەمەوە، بەڵام نەماوە و رۆژانە دوو هەزاریشم پێ پەیدا نابێت، بەخودا شەرم دەکەم کە داوای هاوکاری دەکەم بەس لەبەر کوڕەکەم ناچارم، نامەوێت لە برسان و لە بێ بەرگییا بمێنێتەوە و هەست بە نەداری و شەرمەزاری بکات."