Перейти к содержимому

کتێبی دەنگی ـ شاکاری دایک ①/ ن:ماکسیم گۆرکی

کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan

0:00 / 0:00

کتێبی دەنگی ـ شاکاری دایک ①/ ن:ماکسیم گۆرکی

16 462 просмотра · 6 лет назад
کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
92,2 тыс. подписчиков
16 462 просмотра · 6 лет назад
ktebi dangi shakari daik ناوی کتێب : دایک / بابەت : ڕۆمان نوسینی: ماکسیم گۆرکی / وەرگێڕانی : کەریمی حیسامی خوێندنەوەی : پێشڕەو عومەر / کاری دەنگ: سورێن ناتق ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دەربارەی ئەم شاکارە... "بەدەریای خوێنیش ناتوانن حەقیقەت بێ دەنگ بکەن محەمەد چاوشین ناونیشانی ئەو پۆستە ، ووتەیەکی بەناو بانگی ناو ڕۆمانی "دایک"ە کە نووسەری بەناوبانگ و شۆڕشگێڕی ڕووسی، "ماکسیم گۆرکی" نووسیوویەتی و مامۆستای نەمر"کەریمی حیسامی" لە فارسییەوە کردوویەتی بە کوردی. ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانەکە ، زۆرجوان و سەرنج ڕاکێشن ، خوێنەر وا ھەست دەکات بۆخۆی بەشێکە لە کارەکتەرەکانی ناو ڕۆمانەکە. پاڵەوانی ناو ڕۆمانەکانی گۆرکی، ھەمیشە کەسانی زەحمەتکێش و چینەکانی خوارەوەی ناوکۆمەڵگان، ئەو کەسانە ھەمیشە و بەشێوەیەکی جدی لەفکری ئەوەدان کە بەچ شێواز و میکانیزمێک ئاڵوگۆڕ بەسەر ژیانی کۆمەڵگادا بێنن و دادپەروەری و یەکسانی بۆ خەڵک بەرجەستە بکەن. بیرۆکەی نووسینی ئەو ڕۆمانە، ھەڵقووڵاوی ناخی کۆمەڵگاکەیەتی کە ھەست دەکات بۆرژوازی و سیستمی سەرمایەداری، بەشێوەیەکی دڕندانە خەڵک دەچەوسێننەوە و لەسەرحیسابی ژیانی ھەژاران دەسەڵاتێکی پڕلە ستەمکاری بەڕێوە دەبەن. ماکسیم گۆرکی، سەختی و تاڵی ژیانی زۆر چەشتووە، ھەژاری و نەداری تەنگی پێ ھەڵچنیوە. بۆ بەڕێوەبردنی ژیان، دەیان کاری جۆراوجۆری وەکوو (نانەوایی ، کرێکاری ڕێستورانتەکان، دارتاشی، باڵندەفرۆشی، کریکاری بیناسازی و ....)کردووە. ھەرئەوەش وای لێ کردووە کە ناوی خۆی بنێ (ماکسیم گۆرکی) کە بە واتای (تاڵی)دێت. ڕۆمانی دایک، لەلایەن چەند گەورە دەرھێنەرێکی سینەماییشەوە کراوە بە فیلم، بەڵام بەداخەوە دەرفەتی بینینی ئەو فیلمانەم بۆ نەڕەخساوە. پاڵەوانی ناو ڕۆمانەکە، پیرە ژنێکە بەناوی "پێڵاگێیا" کە ھەموو ژیانی خۆی بەھەژاری و نەداری بەسەر بردووە و بەوبڕوایەش گەیشتووە کە ژیان جگەلەوە شتێکی دیکە نییە. مێردی ئەو ژنە پیاوێکی بەدمەست بووە ، بەکرێکاری خۆی ژیاندووە ، بەڵام لەگەڵ ژنەکەی زۆر خراپ بووە و ھەمیشە تێی ھەڵداوە. "پێڵاگێیا" دوای ئەوەی مێردەکەی دەمرێت ، لەگەڵ کوڕە تاقانەکەى دەژیت بەناوی "پاڤێڵ". "پاڤێڵ" کرێکارێکی گەنج ، زیرەک و ھۆگری کتێب خوێندنەوەیە کە دواتر پەیوەستی ڕیزی شۆڕشگێڕان دەبێ ، چونکە لەوبڕوایەدایە کە تەنھا ڕێگای تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی نەزانی و ستەم ، ئەوەیە کە تێکۆشانی لەدژ بکەیت. دوای ئەوەی باوکی پاڤێڵ دەمرێت ، پاڤێڵ بە شێوەیەکی ئازادانە کتێبە قەدەغەکراوەکان دەباتەوە بۆ ماڵەوە و دەيان خوێنێتەوە ، دۆست و ھاوڕێکانیشی کە بڕوایان بە شۆڕش و ئامانجەکانی شۆڕش ھەیە ، بانگھێشی ماڵەوە دەکات بۆئەوەی باسی شۆڕش و چۆنیەتی ڕزگاربوون لە جەور و ستەم بکەن. لەسەرەتادا ، دایکی پاڤێڵ ، ھیچ لە گفتووگۆی نێوان کوڕەکەی و ھاوڕێکانی تێ ناگات ، بەڵام زۆری پێ ناچێت کە ئەویش کەڵ کەڵەی ئازادی و شۆڕش دێتە کەللەیی و ئەویش دەچێتە ڕیزی شۆڕشگێڕەکانەوە و ڕۆژبەڕۆژ لەگەڵ بیرکردنەوە و ئاوات و ئارەزووەکانی پاڤێڵ و ھاوڕێکانی ئاشناتر دەبێ و گفتووگۆی باسەکانيشیان دەکات. کاتێک بەشێوەیەکی غیابی ، پاڤێڵ دادگایی دەکرێت و سزای دوورخستنەوەی بەسەردا دەسەپێندرێت ، "پێڵاگێیا" لە کاروچالاکییە نھێنییەکاندا بەشداری دەکات و شوێنی پاڤێڵ پڕدەکاتەوە. "پێڵاگێیا" بەشێوەیەکی بەردەوام لەژێر چاودێری وردی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان دایە. تاکوو سەرەنجام دایک دەستگیر دەکرێت و لەژێر پێ لەقە و تێھەڵدانێکی زۆردا ڕووبەڕووی مەرگ دەکرێتەوە. دايکیش لەگەڵ ئەوەی بە بۆکس و پێ لەقە خەڵتانی خۆێن دەکرێ ، پڕبەدەمی ھاوار دەکا : "بەدەریای خوێنیش ناتوانن حەقیقەت بێ دەنگ بکەن". "ئەی شێتینە، لەقین و تووڕەیی زیاتر بەرھەمێکتان نابێ! ئەو قین و تووڕەییەی خەڵکیش ئێوە دەخنکێنێ".. پێشنیار دەکەم ئەو ڕۆمانە بخوێننەوە. ئەو ڕۆمانە ، ساڵی ١٩٧٨ چاپی یەکەمی بە کوردی بڵاو کراوەتەوە و "کەریمی حیسامی" نەمر، لەزمانی فارسییەوە کردوویەتی بەکوردی . بەڵام کوردییەک کە ھەمووکەس لێی تێدەگا و لێی تێرنابی.. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ