Перейти к содержимому

مێژووی شارەزوور و حوجرەکانی لەگەڵ هەورامان

Soran Hamarash

0:00 / 0:00

مێژووی شارەزوور و حوجرەکانی لەگەڵ هەورامان

2 692 просмотра · 1 год назад
Soran Hamarash
7,61 тыс. подписчиков
2 692 просмотра · 1 год назад
نزیکی چوار هەزار و حەوت سەد ساڵ لەمەوبەر، پادشای خەمازی لە نزیکی شاری سلێمانیەوە حوکمی سەر و خوارەوەی مێسۆپۆتامیای کردووە. ئەم پادشایە لە لیستی پادشایانی سۆمەردا ناوی هاتووە وەک یەکێک لەو پادشایانەی کە هەموو خاکەکەی حوکم کردووە. ئەمڕۆ خەمزە گوندێکە لە نزیک شاری سلێمانی. شارەزوور بە گشتی مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە کە بەشێکی تێکئاڵاوە لەگەڵ خوارووی مێسۆپۆتامیادا. ئەوە مێژووە کۆنەکەیەتی بەڵام لە سەردەمی ئیسلامدا سەرچاوەیەکی زۆر لەسەر شارەزوور هەیە. سەرچآوەکان هەموویان پالپشتی ئەوە دەکەن کە ناوچەکە زۆرترین زانای بەرهەم هێناوە. لە ڕاستیدا لە پێش ئیسلامیش هەندێک ئاماژە هەیە کە ناوچەکە ناوەندێکی عیرافانی گرنگ بووە. ئەوانەی هاتوونەتە شارەزوور، ئاماژە بە ڕووەکێکی تایبەتی ناوچەکە دەکەن کە ئەمڕۆ لە جیهاندا بە ناوی زەڵمەوە ناسراوە. ئەم ئەڵقەیە ئەو مێژووە دێرینە و زانیاری وردە لەسەر حوجرە و زاناکانی دەڤەرەکە دەخاتەڕوو.