Перейти к содержимому

هێمن قەرەداغی || دونیای نوێ

FAMAN

0:00 / 0:00

هێمن قەرەداغی || دونیای نوێ

698 просмотров · 1 год назад
FAMAN
25,4 тыс. подписчиков
698 просмотров · 1 год назад
دونیای نوێو سۆشیاڵ میدیاکەی وای کردوە خەڵک وەك فریشتە خۆیان نمایش بكەن و نەوێرن توڕەییەكانیان، نیگەرانییە ڕاستەقینەكانیان، ھاوارە خەفە كراوەكانیان، برینەكانیان ئەوانیتر بیبینێ... ھەمووان لە ڕووكەشدا پەپولەن و زەردەواڵەكیش لە ناویاندا گیزەی دێت، ھەمووان لەسەر شانۆكە گوڵن و دڕكیش لە ناوەوە ھەنجن ھەنجنی كردوون، ھەمووان لە ڕووناكیدا بەھارن و لە تاریكییە پەنھانەكەی خۆشیاندا وەك گەڵای پاییز دەوەرن، بە ڕووكەش گۆرانی دەڵێن و لە دڵەوە دەگرین، لەبەرچاوی ئێمە سەما دەكەن و لە ماڵەكانی خۆیاندا شین دەگێڕن... پێشتر ئینسان ھاواری دەكرد و شەرمی نەدەكرد، دەگریا و پێی نەنگی نەبوو، شەكوای حاڵی خۆی دەكرد و نەدەترسا لەوەی ببێتە مەسخەرەی زەمانە... ئەو پێشتر لە كۆڵانێكدا دەگریا و ھەموو شار پێی نەدەزانی، لە ماڵێكدا ھاواری دەكرد و ھەموو وڵات پێی نەدەزانی، ھەموو سەر زەوی پێی پێنەدەكەنی، وێنەكانی نەدەچوونە ماڵی ھەموو كەسێكەوە، ھەمووان بۆیان نەبوو قسە لەسەر ژیانی بكەن... پێشتر مرۆڤ ھەر عەیبێكی ھەبووایە، نەدەبوو بە پەندی زەمانە و ھەموو دونیا پێی بزانێ، نەدەكرا بە پەڕۆی بێ نوێژ... ئەوكات حەرەم ھەبوو، سنوور ھەبوو، حورمەت ھەبوو، خسوسیەت و ژیانی تایبەت ھەبوو... بەڕاست بۆ لە خۆت ناپرسیت بۆ لە من ناپرسیت بۆ لەوان ناپرسیت: ئەرێ خەڵك بۆ ئەوەندە دەڵێن؟!!! . . ھێمن قەرەداغی