Перейти к содержимому

مانای شەو | چاوە — شعر و گۆرانی | Manay Shaw | Chawe – Poetry & Song | BANGEWAZ

Bangewaz

0:00 / 0:00

مانای شەو | چاوە — شعر و گۆرانی | Manay Shaw | Chawe – Poetry & Song | BANGEWAZ

422 просмотра · 3 недели назад
Bangewaz
219 подписчиков
422 просмотра · 3 недели назад
📡 Telegram — unreleased audio & lyrics: https://t.me/+qoB6kFU6WuoyMjQ5 📸 Instagram — short clips & visuals:   / music.bangewaz   https://www.facebook.com/profile.php?... X - https://x.com/BangewazMusic شعر و گۆرانییەک لە چاوە، لەگەڵ خوێندنەوەی شیعرەکە و گۆرانیی «مانای شەو». لە شەوێکدا کە مرۆڤ دەتوانێت لە هەموو ناخۆشییەکانی ڕۆژ دوور بکەوێتەوە؛ شەوێک بۆ ئارامی، موزیک، سەما، ئامێز، شیعر و پێکەنین. شعر: چاوە ناونیشان: مانای شەو بەرواری نووسین: ٢٧/١١/٢٠١٧ لە کۆتاییدا، گۆرانیی «مانای شەو» دەبیستن. دەنگ : فرمێسک ئامادەو پێشکەش کردنی : رەزا یوسف بەیگی ------------------------ مانای شەو — چاوە نا مەچۆ لای من بە ئەمشەو بەم درەنگانە مەچۆ با نەچێ ئەو بۆنە خۆشەت لەم دەر و بانە مەچۆ تێکەوە دوو پێک و بێنە پێکەوە نۆشی بکەین هەرچی ناخۆشە دەبا ئەمشەو فەرامۆشی بکەین با شەوێکە و ئەمشەو ئارام بین و بۆ خۆمان بژین مەستی موزیک و سەما و ئامێز و شێعر و پێکەنین جووت وەکوو سەرسەوز و بۆرچین سینگ لە دەریای شەو بدەین غەرقی نەشئەی مانگەشەو بین و لە "مانای شەو" بگەین شەو "قەڵای دێوەزمە"یە لە قسان، دەبا ئەمشەو بە ڕاس بۆ من و تۆ بێ بە چاوگەی خۆشییەکی بێ قیاس خۆ ئەپارێزن بە ڕۆژ ئاشققانی بێ مەئئوا و هەژار شەو پەنای ئاشققانە، هی خۆمانە با نەیکەین خەسار پێم بڵێ لەم دۆزەخەی پڕ مەینەتەی ئەم عەسرەدا کوا هەرێمی هێمنی تایبەت وەکوو شەو دەست ئەدا؟ ------------------------ #چاوە #مانای_شەو #شعر #شیعر #گۆرانی #شێعری_کوردی #کوردی #Chawe #ManayShaw #KurdishPoetry #Bangewaz