Перейти к содержимому

دیتن و سواربوون و هەبوونی ئەسپ چییە لەخەودا؟

Kurd zanist

0:00 / 0:00

دیتن و سواربوون و هەبوونی ئەسپ چییە لەخەودا؟

39 280 просмотров · 5 л. назад
Kurd zanist
6,05 тыс. подписчиков
39 280 просмотров · 5 л. назад
پەیوەندی بکە بە ئیمەیڵی کوردزانستەوە: info@kurdzanist.net بۆ دیتنی بابەتەکە وەک خۆی سەردانی تێلێگرامی کوردزانست بکە: https://telegram.me/kurdzanistnet ............................................................................................................................................ خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئەسپ: ئەگەر لە سەر ئەسپی ڕووت هاتە خوارەوە، واتە لە گوناە و تاوانکردن دەوەستێت. دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: بینینی ئەسپی عەرەبی لە خەودا (یان ئەسپەشێ)، واتای گەورەیی و پلە و پایە و ڕێزە، ئەگەر بینی لەسەر پشتی ئەسپەشێ دانیشتبوو، ئەسپەکەش گوێڕایەڵی ببوو، ئەوا بەقەدەر چاکی و باشی و نرخی ئەسپەکە، گەورەیی و پلە و پایەی دەوڵەتی دەست دەکەوێت. ئەگەر بینی ئەسپی ڕاگرتووە، یان کەسێک پێیدا و لەسەر پشتی دانیشت، واتە شەرەف و گەورەیی پەیدا دەکات، بەڵام کەمتر لەوەی کە لە ئەسپەشێدا باسمان کرد. ئەگەر بینی ئەو ئەسپە، شتێکی کەم بوو، وەکوو زین یان لباد (نەوو-نەووگ)، یان لغاق و هەوسار-هۆسار، یان شتێکی تر، واتە بەقەدەر ئەو شتانە، کەموکورتی لە گەورەیی و پلە و پایەکەیدا پەیدا دەبێت. ئەگەر بینی کلکی ئەسپەکەی پڕ و درێژ بوو، واتە بە ئەندازەی پڕی و درێژی کلکی ئەسپەکە، خزمەتکار و نۆکەری دەبێ. ئەگەریش کلکی ئەسپەکەی بڕابوو، ئەوا خزمەتکار و نۆکەری نابێ، ئەگەر یەکێ لە ئەندامەکانی ئەسپەکەی کەم بوو، ئەوا بە ئەندازەی ئەو کەموکورتییە، کەموکورتی لە گەورەیی و شەرەف و شان و شکۆکەیدا پەیدا دەبێ. ئەگەر بە ئەسپەکەی شەڕی دەکرد و ئەسپەکەی گۆێرایەڵی نەدەکرد، گوناە و تاوان ئەنجام دەدات. ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی لەسەر ئەسپی ڕووت دانیشتبوو، واتە مەینەتی و گوناە و تاوانی زیاتر دەبێ. ئەگەر ئەو ئەسپە هی کەسێکی تر بوو، ئەوانەی کە باسمان کرد، تووشی خاوەن ئەسپەکە دەبێ. ئەگەر بینی ئەسپەکە ڕووت بوو، بەڵام دەستەمۆی ببوو، نیشانەی گەورەیی و شەرەفی ئەو کەسەیە. ئەگەر بینی لەسەر پشتی ئەسپێک دانیشتبوو، ئەسپەکەش لەسەر سەربان بوو، یان لەسەر دیوارێک وەستابوو، واتە ئەوەی کە گوتمان لە ڕووی گوناە و تاوانەوە، زیاتر و قورستر دەبێ بۆ کەسەکە. ئەگەر لەسەر ئەسپێک دانیشتبوو و ئەسپەکەش هەڵدەفڕی لە هەوادا، یان بینی ئەسپەکە پەڕ و باڵی هەبوو و وەکوو باڵندە دەفڕێ، واتای شەرەف و کەرامەت و گەورەیی ئیمانە لە دونیادا، یان ڕەنگە خاوەنەکەی گەشتێک بکات. ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی لەسەر پشتی بەڵەک دانیشتبوو، واتای ئەوەیە کارێک دەکات، کە لە دژی ئەو شاهێدی بدەن. ئەگەر بینی لەسەر پشتی ئەسپی ڕەش دانیشتبوو، واتای ئەوەیە کارێک دەکات، کە ماڵ و سامان و گەورەیی بەدەست بێنێ. ئەگەر لەسەر(ئەسپی سوور) بوو، واتە لە لایەن فەرمانڕەوای وڵاتەوە، هێز و پلە و پایەی دەست دەکەوێ. ئەگەر لەسەر ئەسپی مارۆنی( موو سوور) بوو، واتە لەسایەی فەرمانڕەوای وڵاتەوە، چاکە و ئیمان و ڕێزی زیاتر دەبێ، ئەگەر لەسەر ئەسپی زەرد بوو، واتای ئەوەیە کەمێک نەخۆش دەکەوێت، ئەگەر لەسەر ئەسپی سەمەند(جۆرێکە لە ئەسپی زەرد و کوردی) بوو هەر ئەو مانایەی هەیە. ئەگەر لەسەر ئەسپی مەیلە و شین بوو، نیشانەی خێر و چاکەیە. ئەگەر سواری ئەسپی ڕام ببوو، واتە ژن دێنێ، ئەگەر بینی لەسەر ئەسپەکە دێتە خوارەوە، واتە لە گەورەیی و ڕێز پلە و پایە دەکەوێ. درێژەی بابەت لە ماڵپەڕدایە: https://kurdzanist.net/%d8%a8%db%95%d... ------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- بۆ دیتنی بابەتەکە وەک خۆی سەردانی تێلێگرامی کوردزانست بکە: https://telegram.me/kurdzanistnet ------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- Kurdzanist is a scientific and social site کوردزانست، ماڵپەڕیکی زانستی و کۆمەڵایەتییە بۆ سپۆنسەری و ڕیکلام پەیوەندیمان پێوە بکەن، بەم ئیمەیڵە kurdizanist@gmail.com یان لە ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیاکانمان.   / kurdzanist.n.  .   / kurdzanist     / kurdzanist1   https://telegram.me/kurdzanistnet   / kurd-zani.  .