هەواڵەکانی ڕۆژهەڵات، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ | مانگرتن لە کوردستان | چوارەمین ساڵیادی ژینا | هێرشی درۆنی
Rojhelat Media
0:00 / 0:00
هەواڵەکانی ڕۆژهەڵات، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ | مانگرتن لە کوردستان | چوارەمین ساڵیادی ژینا | هێرشی درۆنی
32 просмотра · 3 дня назад
Rojhelat Media
882 подписчика
32 просмотра · 3 дня назад
لەم بەشی هەواڵەکاندا باس لە بەڕێوەچوونی مانگرتن لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و چوارەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و دەستپێکی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەکرێت، هەروەها پەیامی دایک و باوکی ژینا ئەمینی بڵاو دەکرێتەوە. هێرشی درۆنیی دووبارەی ڕژیم بۆ سەر حیزبی کۆمەڵە، ڕێزلێنانی دادخوازان و دایکانی کوردستان لە گیانبەختکردووان و بەردەوامیی دەستبەسەرکردنەکان لە کوردستان، لەوانە دەستبەسەرکرانی پێنج کەس لە دیواندەرە، لە هەواڵەکانی دیکەن. هەروەها کۆتاییهێنانی ژنێک بە ژیانی خۆی بە سووتاندن، ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی هەماهەنگیی مامۆستایانی ئێران، بەرزبوونەوەی شەهرییە لە زانکۆکانی ئێران و ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەوەیی لە ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژینا دەخرێنە ڕوو. لە بەشی هەواڵەکانی دەرەوەش باس لە کۆبوونەوەی نهێنیی ئامریکا، ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی، ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ گورجستان، پێدانی چەکی پێشکەوتووی ئامریکا بە ئیسرائیل و لێدوانی ڤەنس دەربارەی شەڕ لەگەڵ ئێران دەکرێت.
0:00 دەستپێک
1:12 بەڕێوەچوونی مانگرتن لە شارە جیاجیاکانی کوردستان
2:07 چوارەمین ساڵیادی ژینا ئەمینی و دەستپێکی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی
3:08 پەیامی دایک و باوکی ژینا ئەمینی لە ساڵیادی گیانبەختکردنی کچەکەیان
4:14 هێرشی درۆنیی دووبارەی ڕژیم بۆ سەر حیزبی کۆمەڵە
4:50 ڕێزلێنانی دادخوازان و دایکانی کوردستان لە گیانبەختکردووان
6:06 بەردەوامیی دەستبەسەرکردنەکان لە کوردستان
7:06 ژنێک بە سووتاندنی خۆی کۆتایی بە ژیانی هینا
7:51 دەستبەسەرکرانی پێنج کەس لە دیواندەرە
8:30 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی هەماهەنگیی مامۆستایانی ئێران
9:30 بەرزبوونەوەی شەهرییە لە زانکۆکانی ئێران
10:23 ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەوەیی لە ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژینا
11:23 کۆبوونەوەی نهێنیی ئامریکا، ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی
12:22 ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ گورجستان
13:02 ئامریكا چەكی پێشكەوتو دەداتە ئیسرائیل
14:01 ڤەنس: شەڕ لەگەڵ ئێران تا دوو مانگی دیکە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە
#Rojhelat #Kurdistan #ڕۆژهەڵات