خەمی یارم 2026
Diyar Botani
0:00 / 0:00
خەمی یارم 2026
407 просмотров · 1 мес. назад
Diyar Botani
249 подписчиков
407 просмотров · 1 мес. назад
خەمی یارم
ئاواز : تورکی
تێکست : N.botani
2026
پەڕو باڵم شکەستە و بەستراوە
بێ تۆ فڕینم نەماوە
لەو دونیایە بێ ڕەحمەدا
بێجگە لە تۆ کەسم نەماوە
ئەودەمانەی کە دەبینم
یارم دڵتەنگ و بێزارە
هەموو شەوێ بەیادی یار
چاوەکانم تا بەیانی بێدارە
لەو ژیانە لەو دونیاییە
عاشق تاوان و ژانە
ئەی ئەزیزم خۆشەویستم
بێ تۆ بەهەشتیش وێرانە
دوریت هێزی لێ بڕیوم
شەو و ڕۆژ کارم گریانە
بێ تۆ حاڵم پەرێشانە
هاوار دەردم چەند گرانە
دەمرم هاوار ئاخ هاوار، وای دەسوتێم
ئای ئەمان وای بێ تۆ وای
ئەی هاوار وای لە دەست یارم خەمی یارم
دەمرم لە دەست خەمی یارم
دەسوتێم لە خەمی یارم
بێ ئۆقرەمە بۆ دیدارت
چاو لەڕێمە و چاوەڕوانم
ئەشک نەما لە چاوانم
دەنگم نوسا سەرگەردانم
ئەگەر ئەمشەو تۆ بێیتەوە
گیانم دەکەم بە قوربانت
هەرکە تۆ بێی ئازیزەکەم
ڕۆژ هەڵدێ لە ناو شەوم
خەم و حەسرەت جێی نامێنێ
لێی وون دەبێ ڕێگای دڵم
لەو ژیانە لەو دونیاییە
عاشق تاوان و ژانە
ئەی ئەزیزم خۆشەویستم
بێ تۆ بەهەشتیش وێرانە
دوریت هێزی لێ بڕیوم
شەو و ڕۆژ کارم گریانە
بێ تۆ حاڵم پەرێشانە
هاوار دەردم چەند گرانە
دەمرم هاوار ئاخ هاوار، وای دەسوتێم
ئای ئەمان وای بێ تۆ وای
ئەی هاوار وای لە دەست یارم خەمی یارم
دەمرم لە دەست خەمی یارم
دەسوتێم لە خەمی یارم
بێ ئۆقرەمە بۆ دیدارت
چاو لەڕێمە و چاوەڕوانم