Перейти к содержимому

زیندەزانی١٢بەندی١کەرتی١ماسولکە کۆئەندام و پەیکەرە ماسولکە جۆرەکانی شانەChapter1sect1 muscular system

mohammadbiology

0:00 / 0:00

زیندەزانی١٢بەندی١کەرتی١ماسولکە کۆئەندام و پەیکەرە ماسولکە جۆرەکانی شانەChapter1sect1 muscular system

667 просмотров · 1 год назад
mohammadbiology
645 подписчиков
667 просмотров · 1 год назад
کەرتی یەکەم / ڕێکخستنی لەشی مرۆڤ لەشی مرۆڤ لە قۆناغەکانی سەرەتای دروستبون و گەشەکردنی کۆرپەلە شێوەکەی بە دیاردەکەوێت ،کە لە شێوەی تۆپێکی زۆر بچووکی خانەیی دایە ،دابەش دەبێت و ئەندام وشانەکان دەست بە دروستبوون دەکەن ، لەشی مرۆڤ لە کۆتایی هەفتەی سێیەمدا تەنیشتە هاویەکە. سیفەتە بڕبڕەداریەکەی پاڵپشتی ئەو بارە ڕێک و ستونەی لەشی دەکات. شانەکانی لەش شانە / کۆمەڵێک خانەی هاوشێوەن لە پێکهاتەدا و بەیەکەوە کاردەکەن بۆ بەجێهێنانی فرمانێکی دیاریکراو. لەشی مرۆڤ لە چوار جۆر شانەی سەرەکی پێکدێت ئەوانیش ( ماسولکە و دەمار و بەستەر و ڕوکەشە ) شانەن أ - ماسولکە شانە لەو خانانە پێکدێت کە توانای گرژبون و خاوبونەوەیان هەیە. هەر فرمانێک کە ماسولکە شانەکان بەجێی دەهێنن لە دەربڕینی ڕوو یان بەکارهێنانی چاو بۆ بینین لەڕێگەی کۆمەڵێک ماسولکە خانەوە بەجێدێت کە بەشێوازێکی ڕێکخراو گرژ دەبن . سێ جۆر ماسولکە شانە هەیە لە لەشی مرۆڤدا: A پەیکەرە ماسولکە / ئێسکەکان دەجوڵێنن لە قەد و پەلەکان و ڕووماندا. B لوسە ماسولکە / ئەو فرمانانەی لەش بەجێدێنن کە ناتوانیت بە ویستی خۆت کۆنتڕۆڵیان بکەیت وەک گواستنەوەی خۆراک بە ناو کۆئەندامی هەرسدا. C دڵە ماسولکە / دڵی لێ پێکدێت، کە پاڵ بە خوێنەوە دەنێت بۆ هەموو بەشەکانی لەش. ب - دەمارە شانە دەمارە خانە / ئەو خانانەن کە وەرگرە کارتێکەرەکان و گواستنەوەیان بە شێوەی دەمارە ڕاگەیاندن بەجێدەهێنێت لەخۆدەگرێت . لە هەموو ئەندامەکانی لەشدا. دەمارە شانەکان: دەماخ و دڕکەپەتک و دەمارەکان پێکدێنن. فرمانەکانی دەمارە شانە: دەمارە شانەکان لە بەشەکانی ئەندامەکانی هەستدا هەن وەک تۆڕەی چاو. هەندێکیان بەو گۆڕانانە کارتێدەکرێن کە لە ناوەندی ناوەوە و لە ناوەندی دەرەوەی لەش ڕودەدەن. هەندێکیان مانای هەستە زانیاریەکان لێکدەدەنەوە . هەندێکی تریان لەش دەجوڵێنن وە هەروەها چالاکی خۆویست و خۆنەویستەکان ڕێکدەخەن. هەندێکیان کردارەکانی لەش رێک دەخەن . ج - ڕوکەشە شانە لە چەند چینە خانەیەک پێکدێن کە هەموو ڕووە ناوەکیەکان و دەرەکیەکانی لەش دادەپۆشن. هەر چینێکی ڕوکەش لە خانەی بەیەکەوەنوساو لەگەڵ یەکدا پێکدێن بەزۆری دەبنە بەربەست و ڕوەکان دەپارێزن. ئەستوری ڕوکەشە شانەکان هەمەجۆرن و ریزبەندییەکەی دەگۆڕێ بە گوێرەی شوێنەکەی: ڕوکەشە شانەی ناوپۆشی لولەی خوێن/ لە یەک چین خانەی تەخت پێکدێن کە ماددەکان بە ئاسانی پێیدا تێپەڕدەبن. ڕوکەشە شانەی ناوپۆشی بۆڕی هەوا / لە ڕیزە خانەیەکی کوڵکدار و ئەو خانانەی لینجەماددە دەردەدەن پێکهاتووە ئەمانەش بۆ گرتنی وردیلە هەڵمژراوەکان و گڵدانەوەیان پێکەوە کاردەکەن. ڕوکەشە شانەی چینی دەرەوەی پێست / لە پەڕەی خانەی تەخت و مردوو پێکهاتووە چینە زیندوەکەی پێست کە دەکەوێتە ژێریەوە دادەپۆشێت و دەیپارێزێت . ئاسانترین روکەشە شانەیە کە دەتوانرێت ببینرێت. د / بەستەرە شانە پێکهاتەکانی لەش پێکەوە دەبەستێت و پاڵپشتی و پارێزگاریان لێدەکات ، بەستەرە شانەکان زۆرترین و هەمەجۆرترین شانەن کە ( ئێسک و کڕکڕاگە و ژێ و چەوریە شانەکان و خوێن ) دەگرێتەوە . ئەم شانانە بەوە جیادەکرێنەوە کە خانەکانیان لە بڕێکی زۆر گەورەی ماددەی نێوان خانەکاندا نقوم بوون کە ناسراوە بە نێوانە ماددە Matrix. نێوانە ماددەکان سێ جۆرن : آ- ڕەق / ئێسکە خانەکان کە بە نێوانە ماددەیەکی کریستاڵی ڕەق دەورە دراون ،کە کالیسیۆمی تێدایە. ب- نیمچە ڕەق /ئەو خانانەی لە کڕکڕاگە و ژێ و چەوریدا هەن بە نێوانە ماددەیەکی ڕیشاڵی نیمچە ڕەق دەورەداون. ج- شل / هەرچی خانەکانی خوێنیشە لە نێوانە ماددەیەکی شلدا مەلە دەکەن.