Перейти к содержимому

باوەڕنما - زێدەڕۆیی لە خواردندا؛ "گەورەترین کێشە، میوانی بێ عەقڵە"

Rudaw Stream

0:00 / 0:00

باوەڕنما - زێدەڕۆیی لە خواردندا؛ "گەورەترین کێشە، میوانی بێ عەقڵە"

41 445 просмотров · 2 г. назад
Rudaw Stream
108 тыс. подписчиков
41 445 просмотров · 2 г. назад
زێدەڕۆیی لە خواردندا زێدەڕۆیی لە خواردندا مژاری بەرنامەی سێیەمی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن. جاسم کەلاری رایگەیاند، ئیسلام زۆر گرنگی بە خواردن داوە، بەڵام زیادەڕۆییشی قەدەخەکردووە، گوتیشی "زیاتر لە مانگی رەمەزاندا زێدەڕۆیی لە خواردندا دەکرێت و ئەوانەی حەڵال بەکاردێنن و پێویستیان پێی نییە خوا خۆشی ناوێن". لای خۆیەوە د. محەممەد خانی گوتی "زێدەڕۆییکردن لە خواردن، واتە لەناوبردنی بەشی کەسێکی دیکە". گوتیشی "من بەپێی میوان و رووخساری ژنەکەم میوانداری دەکەم و گرنگی بە جۆراوجۆری و زۆری و بۆری خواردن نادەم لەسەر سفرەکەم و گەورەترین کێشەی من بوونی میوانی بێعەقڵە". د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، هەموو مرۆڤێکی موسڵمان لە دونیادا ئەرکێکی پێسپێردراوە، لەوانەش پارێزگاریکردن لە خۆراک، چونکە زێدەڕۆیی لادانە لە سنوورەکان و گوتی "بەگشتی ئیسلام نە لەگەڵ رەزیلیە و نە لەگەڵ زێدەڕۆییداییە، بەڵکو بەپێی پێویستە، بەڵام مانای ئەوە نییە مرۆڤێکی خواپێداو بە دڵی خۆی خۆراک نەخوات بە بیانووی زێدەڕۆیی، ئەمە شتێکی ئاساییە، بەڵام بەمەرجی دووربوون لە حەرامەکان و هەروەها زیان گەیاندن بە تەندروستی کەسەکە."