Перейти к содержимому

دوێنێ لە هەولێر چی ڕوویدا؟

Standar kurd || ستاندەر کورد

0:00 / 0:00

دوێنێ لە هەولێر چی ڕوویدا؟

2 304 просмотра · 12 ч назад
Standar kurd || ستاندەر کورد
8,42 тыс. подписчиков
2 304 просмотра · 12 ч назад
بۆچی بەیاننامەکەی بارەگای بارزانی هەموو شتێکی هێنایەوە خانەی یەکەم؟ هێشتا میوانەکانی دیداری مێری هەولێریان جێنەهێشتبوو، ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی هەمووانی شۆک کرد، کە تیایدا ڕەخنەی توندی لە بانگهێشتنەکردنی نوێنەری بەشێک لە لایەنەکانی ڕۆژاڤا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرت، و بێبەریبوونی خۆی لە دیدارەکە و ناوەڕۆکەکەی ڕاگەیاند؛ بەهۆیەوە زۆرێک پێیان وایە هەموو ئەم دەستپێشخەری و هەوڵانەی لە دیدارەکە هاتنە پێش، گەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتا. بەشێک لە چاودێران تێبینی ئەوەیان هەیە، کە هاوشێوەی دیداری مێری، لە کۆڕبەندی مێپس لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو بەبەشداری بارزانی بەڕێوەچوو، بەهەمان شێوە تەنها مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد وتاریان هەبوو، لایەنەکانی ئەنەکەسە تەنها وەک میوان لەوێ بوون، لەکانێکدا وەک میوان بۆ کۆنفرانسی مێریش داوەتکرابوون بەڵام ڕەتیان کردەوە بەشدارب، هەروەها لە کۆڕبەندی مێپس هیچ لایەنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری پێپێنەکرا، هۆکارەکەش بۆ دۆخی هەستیاری پەیوەندیەکان لەگەڵ ئێران گێڕدرایەوە. بۆیە بەشێک لە چاودێران وای لێدەخوێننەوە ڕەنگە هۆکاری تر لە پشت بەیاننامەکە هەبن، بەتایبەت کە دوو ڕۆژی دیداری مێری، بەجۆرێک دەرکەوت ڕۆڵێکی ئەوتۆ بۆ سەرۆکی حکومەت لە هاوکێشە ناوخۆییەکان نەدرا، ئەمەش واکرد ناوەندی بڕیاری پارتی هەست بە دۆخی پەراوێزخراو بکات، توندی بەیاننامەکە بەشێکی بەوە دەبەستنەوە، سەرەڕای ئەوەی دەشڵێن پەیامی توندی نێچیرڤان بارزانی دژی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات، توڕەیی لای بارزانی دروست کردووە، پێیان وابووە نێچیرڤان بازانی نەدەبوو بەگشتگیری باسی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات بکات. ئەوەی کە ئێستا لە دۆخەکە دەخوێندرێتەوە، شکستهێنانی هەموو هەوڵەکانی نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتییە، بەتایبەت ئەم کۆبوونەوە چوارقوڵییەی کە بڕیار بوو هەفتەی داهاتوو بکرێت. دواجار پێتوایە لەنێوان سەرکردەکانی هەردوولا، ئومێدێک ماوە بۆ پێکەوە کارکردن؟ ==================== #دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد #عراق #محكمة_الفدرالية #سوريا www.skurd.net =========== فەیسبوك:   / skurd.net   تویتەر: https://x.com/standardkurdi گروپ تیلیگرام: https://t.me/standar_kurd ئینستیگرام:   / standarkurd   تومبلەر: https://www.tumblr.com/standarkurd ڤایبەر گروپ: https://invite.viber.com/?g2=AQAG1YA2...