ئەوکاتانەی کاک نەوشیروان لەنووسینەوەی دەستوری نوێی عێراق کاری بۆچەسپاندنی مافەکانی کورد دەکرد.
نەوشیروان پۆست Nawshirwan Post
0:00 / 0:00
ئەوکاتانەی کاک نەوشیروان لەنووسینەوەی دەستوری نوێی عێراق کاری بۆچەسپاندنی مافەکانی کورد دەکرد.
46 просмотров · 2 дня назад
نەوشیروان پۆست Nawshirwan Post
99 подписчиков
46 просмотров · 2 дня назад
کاک نەوشیروان لە یاداشتەکانم لە مەجلیسی حوکم دا نوسێویتی:
26 ی 1 ی 2004 دوشه‌م:
دکتۆر محه‌مه‌د سابیر نوێنه‌ری یه‌کێتی و حکومه‌تی هه‌رێم (ئیداره‌ی سلێمانیه) و دکتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆکی مه‌عهه‌دی کوردی واشنتۆنه، هه‌ردوکیان تازه له ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاونه‌ته‌وه. هه‌ردوکیان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا، هاتن و من باسی هه‌لومه‌رجی ئیستا و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكام بۆ كردن و ئه‌وان له ئه‌مه‌ریكا چی‌یان پێ ئه‌كرێ.
یه‌كێ له مه‌سه‌له گرنگه‌كان ئه‌وه‌یه: به‌كارهێنانی سامانی سروشتی ئاخۆ له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم یان له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی بێ؟ ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، پێش جه‌نگی رزگاری عیراق، ئاماده‌ی كرد بو بۆ ده‌وڵه‌تی عیراق و بۆ هه‌رێمی كوردستان، مافی به كار هێنانی سامانی سروشتی هه‌مو عیراق، له‌وه هی كوردستانی، دا بو به حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداد.
سامانی سروشتی كوردستان هه‌ر نه‌وت نیه. ئاو سامانێكی تره ره‌نگه له پاشه‌رۆژدا گرنگی له نه‌وت كه‌متر نه‌بێ. جگه له نه‌وت و ئاو، گازی سروشتی، ئاسن، مس، جۆره‌كانی به‌رد و ته‌نانه‌ت یۆرانیۆم... له كوردستان هه‌یه. بۆچی هه‌مو ئه‌وه بۆ ناوه‌ند به جێ بهێڵرێ؟ كه‌ركوك له 1927 ه‌وه نه‌وتی لێ هه‌ڵئه‌هێنجرێ، له هه‌ندێ قۆناغ دا، رۆژانه زیاتر له ملیۆنێك به‌رمیلی لێ ده‌رهێنراوه و نێردراوه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، كه‌سێ شاره‌كه ببینێ باوه‌ڕ ناكا ده‌وڵه‌مه‌نترین مه‌یدانی نه‌وت له‌م شاره‌دا بێ، چونكه كه‌ركوك زیاتر له‌وه‌ی له شار بچێ له دێ‌یه‌كی گه‌وره ئه‌چێ.
ئێمه كه پرۆژه‌ی قانونی ئیداره‌ی عیراقمان ئاماده ئه‌كرد ئه‌وه‌مان گۆڕی، مافی به كار هێنانی‌مان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دانا. لامان وابو ئه‌وه توشی توڕه‌بونی هه‌مو نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی عه‌ره‌ب ئه‌بێ. كه‌چی له پێش هه‌مو عه‌ره‌به‌كانه‌وه توشی ناڕه‌زایی بریمه‌ر بو. بریمه‌ر پێ دا ئه‌گرێ به كار هێنانی سامانی سروشتی له ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد بێ. پێ ئه‌چێ تاڵه‌بانی و بارزانی، بۆ موجامه‌له‌ی ئه‌مه‌ریكا یان راستتر بۆ موجامه‌له‌ی بریمه‌ر، ئه‌وه‌یان قبوڵ كرد بێ. من ئه‌وه‌م بۆ دکتۆر نه‌جمه‌دین باس كرد كه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ده‌س حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه به قازانجی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌بێ، كوردستان ئه‌كرێته‌وه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی نه‌ك هه‌ر له نه‌وت دا به‌ڵكو له هه‌مو مه‌عده‌نه‌كانی تردا، بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه یه‌كێ بێ له‌و مه‌سه‌لانه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی باس بكا.