Перейти к содержимому

کتێبی دەنگی ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو هەڤال کوێستانی

کـتـێبخانەی دەنـگـی ktebxanay dangy

0:00 / 0:00

کتێبی دەنگی ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو هەڤال کوێستانی

29 945 просмотров · 2 года назад
کـتـێبخانەی دەنـگـی ktebxanay dangy
2,47 тыс. подписчиков
29 945 просмотров · 2 года назад
هەڤاڵ کوێستانی، شاعیر و پێشمەرگە. لە بیرەوەریی (ئەو ڕۆژانەی نیشتمان، هی هەمووان بوو) چیرۆکە شاراوەکانی ئەو ڕۆژانەمان بۆ دەگیڕێتەوە کە بە خۆی و سەرێکی پڕ لە خەون و خولیاوە، بە خۆی و خەیاڵدانێکی گەورە بۆ ئازادیی خاک و نەتەوەکەی، خۆی و یادەوەرییەکانی، لە شارەوە دەچێتە شاخ و دەبێتە پێشمەرگە. لەم بیرەوەرییانەدا، پێچەوانەی زۆر لە بیرەوەرییەکانی تری شۆڕشی کوردیی، هەردوو دیوە تاریک وگەشەکانی شۆڕش (نادادپەوەریی، مل شکاندنی یەکتر، دیل کووشتن، هاوسەنگەر و برا کووشتن) و زۆر سیمای ناشیرینی تری ئەو ڕۆژانە، بە زمانێکی نەرم و پڕ لە ئیستاتیکا و بێ لایەنانە، بۆ خوێنەران دەگێڕێتەوە.! جیاوازیی ئەم یاداشتانە، لە یاداشت و بیرەوەرییە تەقلیدییەکانیتر، لە زمانی گێڕانەوە، ئیستاتیکای وشەو چیرۆکەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، پانتایی خەیاڵ و یاریکردن لەگەڵ هۆش و یادەوەریی، بەستنەوەی ڕوداوە غەمگین و شاراوەکانی شۆڕشی پارتیزانی، دوورکەوتنەوە لە ئەفسانەی خۆبە پاڵەوانکردن. ئەمە جگە لەوەی چەندین چیرۆکی ئەڤینداریی و بابەتی دوور لە سیاسەت و ژیان و بیرەوەریی لەگەڵ چەندین نووسەر و هونەرمەندی کورد دەنووسێتەوە لەوانە(شێرکۆ بێکەس، مەزهەری خالقی، تایەر تۆفیق، لەتیف هەڵمەت،  عەبدولخالق مەعروف، مەدحەت کاکەیی … ناوی پەرتووك : ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو بابەت : بیرەوەری نووسینی : هەڤاڵ کوێستانی خوێندنەوەی: فاتح کاری دەنگ : فاتح