Перейти к содержимому

BelgeFilm-Gewriya Zêrîn | بەڵگەفیلم- عوسمان هەورامی، گەرووی ئاڵتوونی

Rudaw Stream

0:00 / 0:00

BelgeFilm-Gewriya Zêrîn | بەڵگەفیلم- عوسمان هەورامی، گەرووی ئاڵتوونی

38 062 просмотра · 2 года назад
Rudaw Stream
106 тыс. подписчиков
38 062 просмотра · 2 года назад
عوسمان هەورامی دەنگێکی رەسەنە، هەڵقوڵاوی نسار و کوێستانەکانی هەورامانە، بە خوڵقێنەری سیاچەمانە ناسراوە، ئەو ریتمەی بە سەر بەژن و باڵای ژنان و کچە چاوڕەشەکانی چەم و دۆڵی هەراماندا دەگوترێت. تایبەتمەندی سیاچەمانەی هەورامان لە ئەدای گوتنی ئەودا خەسڵەتێکی زاڵە، عوسمان بە خوڵقێنەری ئەو دەنگە ناسراوە کە سیاچەمانەیە بە سەر بەژن و باڵای ژنان و کچە چاوڕەشەکانی چەم و دۆڵی هەوراماندا دەگوترێ، ئەوانەی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەرهەم و شێوەی گوتنی کردوە دەڵێن، عوسمان هەورامی گۆرانیبێژێکە لە هەر گۆشەیەکی دنیا گوێبیستی دەنگی بی رەسەنایەتی و هونەرێکی باڵای کوردستانیت دێنێتەوە بیر. عوسمان کەیمنەیی لە منداڵییەوە گۆرانی گوتوە، دایکیشی ژنێکی دەنگخۆش بووە، کاتی خۆی پێکەوە لەگەڵ دایکی گۆرانیان گوتوە. چەندین بەرهەمی تەلەڤزیۆنی هەن، نزیکەی هەزار و 700 کاسێتی تۆمارکردوون، زۆربەی گۆرانییەکان لە مەجلیس و زەماوەندی کوردەواریدا گوتراون، لەگەڵ گۆرانیبێژەکانی ناوچەکە بە تایبەت حەمە حسێن هەورامی گۆرانی زۆریان گوتوە. عوسمان هەورامی چەندین بەزمی سیاچەمانەی داهێناوە و ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندی بۆ مۆسیقا و هونەری کورد دروستکردووە. لە کۆتایی هەشتاکاندا دەنگەژێکانی عوسمان هەورامی دووچاری نەخۆشی بوون، ئەو دەنگەی زیاتر لە 40 ساڵ سیاچەمانە، ئاخ لەیل و کەتانە و کەتانەی گوت ئیدی وەک جاران نەما. #سیاچەمانە #هەورامان #گۆرانی #سیاوچەمانە #عوسمان_هەورامی