مەلا گۆڤەند ــ جانا لە غەمت والەو حەیرانە دڵی من #kurdistan
Meerosi Begane
0:00 / 0:00
مەلا گۆڤەند ــ جانا لە غەمت والەو حەیرانە دڵی من #kurdistan
190 просмотров · 4 г. назад
Meerosi Begane
892 подписчика
190 просмотров · 4 г. назад
باوکم بە ڕەحمەت بێت لەگەڵ مردووی هەموو لایەکی ناوی ( ئەکرەم عبداللە مەلا فتح اللە کۆیی ) بوو لە 1/1/1945 لە کۆیێ لە عائیلەیەکی ئایین پەروەر لە دایک بووە و باپیری باوکم یەکیک بووە کە مەلا بەناوبانگەکانی کۆیێ و باوکم خۆی لە ساڵی 1982 هاتۆتە هەولێر و لە گەرەکی برایەتی بووە تا کاتی وەفاتی فەرموو لە 16/08/2022 کە تەمەنی 77 ساڵ بوو باوکم هەر وەکو خەڵکی گەرەکیش هەموو دەیانناسی پیاوێکی زۆر ڕوو لە خودا بووە وە قەت کەسێکی دوونیایی نەبوو وە زۆر بە قەناعەت بووە لە ژیانی ئەگەر نانی ئەمرۆی هەبوایە خەمی سبەی نەبوو وە زۆر سەخی بووە لە ژیانی ئەوەی هاتبێتە دەرگای بێ ئومێدی نەکردیە هەر چەندە خۆی کەسێکی دەوڵەمەند نەبوو بەلام لە بەخشین هەرگیز درێخی نەدەکرد نە ڕقی لە کەس بوو نە کەسیش ڕقی لێی بوو هەموو کات دەیفەرموو هیچ شتێک بە عەمەلی ئینسانی نایێ ئیللا عەمەلی سالح نەبێت وە هەرگیز لە مردنیش نەدەترسا دەیفەرموو ئەوەی خودا نووسیتی هەر ئەوەیە وە زۆر حەزی لەوە بوو هەدیەی بداتە دۆست و برادەران هەموو کات دەستبێحی هەڵدەگرت و دەیکردە هەدیە بیرمە زۆر جار دەیفەرموو کورم ئەوەی دەمری ئیسراحەت دەکا دەیفەرموو ئەو ژیانە زۆر بە موشەقەتە ئیشەلا ئێوەش لە دوعای خێر بێ بەشی مەکەن و دوعای خێری بۆ بکەن ...