مەترسیی فەوتانی بەزمە دانسقەکانی هونەری هەورامی و ئاوڕنەدانەوە لە هونەرمەندەکانی
VOA Kurdish
0:00 / 0:00
مەترسیی فەوتانی بەزمە دانسقەکانی هونەری هەورامی و ئاوڕنەدانەوە لە هونەرمەندەکانی
1 258 просмотров · 9 дней назад
VOA Kurdish
33,3 тыс. подписчиков
1 258 просмотров · 9 дней назад
هونەری دەنگ، سیاچەمانە و گۆرانیی هەورامی، وەک یەکێک لە ڕەسەنترین کەلەپوورە دەنگییەکانی کوردستان، ڕووبەڕووی مەترسیی پاشەکشە و بیرچوونەوە بووەتەوە. سەرەڕای دەوڵەمەندی و سەدان ساڵ مێژووی ئەم هونەرە، نەبوونی پشتیوانی و سازنەکردنی چالاکی لە هەورامان، هۆشداریی لای هونەرمەندان دروستکردووە؛ بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجەش بۆ ئامادەبوونی هونەرمەندان بۆ سازکردنی کۆنسێرتێک، هەنگاوێکی نوێیە و چاوەڕوانی لە هونەرمەندان دەکرێت بۆ ئەم هەنگاوە.
............
/ voakurdish
کەناڵەکەمان سەبسکرایپ بکە:
https://www.youtube.com/c/VOAKurdish?...
چۆن ئاپی دەنگی ئەمەریکا دابەزێنیت:
https://www.dengiamerika.com/a/693041...
دەنگی ئەمەریکا گەورەترین دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە کە بە زیاتر لە 40 زمان کە یەکێکیان زمانی کوردیـیە بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانیان ئازادی ڕۆژنامەگەری سنووردارە یان هەر نیـیە. بەرنامەکانی دەنگی ئەمەریکا هەفتانە دەگەنە نزیکەی 236.8 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان، لە ڕێگەی مۆبایل و ئاپەکانی تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و تەلەفزیۆن و سەتەلایەت و کەیبڵ و ڕادیۆ و نزیکەی 3000 کەناڵی ناوخۆیی و جیهانی لە وڵاتانی جیهاندا.
دەنگی ئەمەریکا لە ساڵی 1942 وەوە دامەزراوە و وابەستەیە بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بە شێوەیەکی دوروست و بێ لایەنانە و گشتگیر کە تێڕوانین و بۆچوونی هەموو لایەنەکانی تێدابێت، ئەمەش تاوەکو ڕاستیـیەکان بۆ خەڵکی بگەیەنێت. دەنگی ئەمەریکا تەنیا لە لایەن باجدەرانی ئەمەریکایـیەوە پارەی بۆ دابیندەکرێت وەک بەشێک لە ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی.
Website: https://www.dengiamerika.com
Facebook: / voakurdish
Instagram: / voakurdish
Twitter: / voa_kurdish