چۆن براندێک دروستبکەین لە سفرەوە | سەعد سالم
Founders Podcast
0:00 / 0:00
چۆن براندێک دروستبکەین لە سفرەوە | سەعد سالم
11 374 просмотра · 5 мес. назад
Founders Podcast
10,5 тыс. подписчиков
11 374 просмотра · 5 мес. назад
زۆرێک لە بزنسەکان پێش ئەوەی دەستپێبکەن شکست ئەهێنن — نەک بەهۆی بەرهەمەکەیانەوە، بەڵکو بەهۆی چۆنیەتی دەستپێکردنیان. هیچ ستراتیجییەکیان نییە. نازانن بۆ کێ ئیش ئەکەن و ناسنامەیان نییە.
لەم زنجیرەیەدا، لەگەڵ سەعد، بەڕێوەبەری داهێنەری وایتسپەیس دادەنیشین — ستۆدیۆیەک کە لە بواری ستراتیجی، براندکردن و تەلارسازی کاردەکەن. سەعد دەمێکە لە بواری کریەیڤ کاردەکات و چیرۆک و ئەزموونی خۆیامان بۆ ئەگێڕێتەوە.
بە قووڵی باسی دروستکردنی براندێک ئەکەنین لە سفرەوە — هەر لە ستراتیجی و چۆنییەتی دەرکەوتنەوە تا دروستکردنی لۆگۆ و براندەکە — و ئەو هەنگاوانە کامانەن کە ئەبێ هەموو خاوەنکارێک بیزانێت
ئەگەر بزنسێک دەست پێئەکەیت یان بزنست هەیە، ئەم زنجیرەیە بۆ تۆیە. ئەگەر لە بواری دیزاین و کریەتیڤ ئیش ئەکەیت، ئەمە ئەو پۆدکاستەیە کە چاوەڕێی بوویت.
لەم زنجیرەدا:
– چۆنێتی دەستپێکردنی کارێک بە شێوەیەکی دروست
– ستراتیجی براند
– پێگەی بازاڕ — چۆن شوێنی خۆت بدۆزیتەوە لە بازاڕ
– براندکردن و ناسنامە و لۆگۆ
– ڕۆڵی توێژینەوە پێش دەستپێکردنی هەر کارێکی داهێنەرانە
– چۆن شوێنی گونجاو بۆ کارەکەت هەڵبژێریت
– نموونەی راستی براندەکان
– چۆن دیزاینەر و داهێنەران دەبێ لە کارەکانیان نزیک ببنەوە
– چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارێکی داهێنەرانە و بەڕێوەبردنی تیمێک
– تەلارسازی براندێک — لە ستراتیجییەوە تا جێبەجێکردن
– Whitespace: چۆن ستۆدیۆیەکی ٣٥ کەسی بیر لە کاری موشتەرییەکانی دەکاتەوە
– ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد- AI لە کاری دیزاین و داهێنەرانەدا
✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.
هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.
گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.
بەستەرەکان:
ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:
/ ahmedyu_uf
ئینستاگرامی سەعد:
/ saadx8
ئینستاگرامی وایت سپەیس:
/ thewsdesigns
بەشەکان
0:00 دەستپێک
1:29 باسی چی ئەکەین
2:29 دەسپێک
2:40 هۆکاری کەوتنی بزنس؟
6:48 پێشوەختە دەرئەکەوێ بزنس سەرکەوتوو ئەبێ؟
7:50 بزنس بێ لۆگۆ ئەبێ؟
10:13 پێشنیار بۆ دەستپێکردنی بزنس
12:01 دامەزراندنی وایت سپەیس
18:17 براند چییە؟
22:40 پرۆسەی دروستکردنی بزنس
27:25 بەرهەمەکانت بۆ کێیە؟ - کڕیارەکانت کێیە؟
29:57 سپۆنسەر
30:45 مودبۆرد
34:06 ستراتیجی براند
37:37 چیرۆکی دروستکردنی براندی ڕاسان
40:30 کەسایەتی براند
42:10 ستراتیجی ڕێنیشاندەرە بۆ بزنسەکەت
47:19 بەرهەمی باش
49:35 ریکلامی دەماودەم
50:33 جیاوازی وایت سپەیس چییە؟
51:45 چیرۆکی براند
57:34 سپۆنسەر
59:03 پۆدکاستەکانی فاوندەرز
1:00:23 نمونەی دامەزراندنی بزنسی بچوک
1:07:25 ڕۆڵی دامەزرێنەری بزنس
1:10:03 ئەزمونی کڕیار
1:12:32 نمونەی بزنسی سەرکەوتوو
1:14:15 ناونانی بزنس
1:17:40 بزنس لە کوردستان ئەم هەموو شتەی ئەوێ؟
1:20:58 لە کوردستان ئیش هەیە؟
1:23:29 چۆن دەستت پێکرد؟
1:24:45 چیرۆکی لۆگۆی تۆیۆتا
1:27:16 سپۆنسەر
1:33:00 "نازانم لەکوێوە دەستپێبکەم؟"
1:33:45 دیزاینەر و پارە و موشتەری
1:43:00 بگەڕێیتەوە چی باشتر ئەکەیت؟
1:48:10 ئێستا چی ئەکەن؟
1:51:07 بزنس بۆ هەموو کەسێکە؟
1:58:10 بزنسی کریەتیڤ قازانجی زۆرە؟
2:05:00 پێشنیاری ئەم بزنسە ئەکەیت؟
2:13:02 زیرەکی دەستکرد - Ai
2:19:20 پابەندبوون و فێربوون
2:22:18 دیزاینەر بیرۆکە لە هەموو شتێک وەرەگرێت
2:23:40 زیرەکی دەستکرد و دیزاینەر
2:27:20 براند تەنها لۆگۆ نییە
2:28:50 لە چی پەشیمانی؟
2:29:55 سپۆنسەر
2:30:50 نەخشەی مێشک - mindmap
2:35:40 باشترین شت لە وایت سپەیس
2:39:46 زمانی کوردی
2:45:41 کۆتایی