nameiyek bo xwa by Namo Saman نامەیەک بۆ خوا
Namo S
0:00 / 0:00
nameiyek bo xwa by Namo Saman نامەیەک بۆ خوا
150 просмотров · 5 л. назад
Namo S
8 подписчиков
150 просмотров · 5 л. назад
ئەو شەوانەی فرمێسک
چاوەکانی تێر تێر دەگوشیم
بەچرپاکەمەوە بەشێداری دەیخەواندم
بەچرپاکەمەوە بەئەسپایی
ئەی سپاردم بەڕەشەبا
بەم ڕۆحە پڕ لەقەھرو حوزنەوە
ئەی سپاردم بەتەنیایی
تۆ لەکوێ بویت ئەی خوا؟
لەکوێ بویت کاتێک ئازار پەنجەکانمی شین دەکردم؟
کاتێک ئازار سیمای تێک ئەدام نەتۆ دەتبینی
نەدایکیشم پرسیارێکی لا دروستدەبوو
نەمدەزانی ئەم غوربەتەی ناویخۆم
بۆکوێم دەبات
نەمدەزانی بەچی دەبمو بەچی دەگەم
وەک شێت بەنێو خۆمدا ڕامدەکرد
وەک ئەو ئەسپانە
لەبناری ئەنفالدا سمکۆڵانی مەرگیانبوو
دووکەڵ لەگێژەنگدا دەی خنکاندن
لە کتێبی سەمای بەر بارانەوە وەرگیراوە لە سالی ٢٠٠٦ لە سلێمانی بڵاوبۆتەوە