Перейти к содержимому

دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم ڕۆحەکەم -Didakam law Rozhawa mn ashnatm rohakam

Binar Parwar

0:00 / 0:00

دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم ڕۆحەکەم -Didakam law Rozhawa mn ashnatm rohakam

1 426 просмотров · 2 мес. назад
Binar Parwar
815 подписчиков
1 426 просмотров · 2 мес. назад
دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم، ڕۆحەکەم ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم، ڕۆحەکەم پەڕتەوی ڕووی تۆم کە دی لەو ساوە وەک روحُ البَيان هەر خەریکی سەیری سوورەی والضُّحىتم، ڕۆحەکەم تا لە چاوی مورشیدی تۆ بەیعەتم وەرگرتووە ڕۆژ و شەو مەجزووبی حەوشی خانەقاتم ڕۆحەکەم دڵ ئەگەر مەفتوونی دانەی خاڵەکەی سەرگۆنەتە خۆم ئەسیری پەرچەمی داوی بەڵاتم ڕۆحەکەم من بە قووتی وەسڵی ئێوارە و سبەینێی تۆ ئەژیم تۆ خودا تۆش نەیبڕی مووچە و بەراتم، ڕۆحەکەم شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟ تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم تووشی تیغی نازی تۆ بووم تازە توخوا لێم گەڕێ با شەهادەت بێ بە ئەسبابی نەجاتم، ڕۆحەکەم جائیزەی ئەم شیعرە نازدارانە بێخود عەرز ئەکا... کافییە بەم نەوعە لوتفت بۆ خەڵاتم، ڕۆحەکەم