Diwani Shex Reza Talebani دیوانی شێخ ڕه‌زا تاڵه‌بانی
Khogr Bedri خۆگر بەدری
0:00 / 0:00
Diwani Shex Reza Talebani دیوانی شێخ ڕه‌زا تاڵه‌بانی
52 512 просмотров · 9 лет назад
Khogr Bedri خۆگر بەدری
6,52 тыс. подписчиков
52 512 просмотров · 9 лет назад
ناوی "ڕه‌زا" كوڕی "شێخ عه‌بدولره‌حمان" كوڕی "شێخ ئه‌حمه‌د" كوڕی "مه‌لا مه‌حمود"ی زه‌نگه‌نه‌یه له ساڵی 1831ی له‌ئاوایی "قرخ" له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هاتۆته ژیانه‌وه، له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا له‌لای باوكی، ئه‌وه‌ی شاعیر و زانایه‌كی به ناوبانگی ئه‌وسه‌رده‌مه بووه، ده‌ستی كردووه به خوێندن و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌شدا، ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به فارسی بووه، فارسیه‌كی زۆری خوێنده‌ووه له‌پاشان چه‌ند په‌ڕتووكێكی سه‌ره‌تایی لای شێخ عه‌بدولغه‌فووری مامی ئه‌خوێنی، به‌فه‌قێیه‌تی چۆته كه‌ركووك، ماوه‌یه‌ك له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌و لای مامۆستا سه‌ید محه‌ممه‌دی بلا‌غ و حاجی سه‌عید ئه‌فه‌ندی حیلمی زاده وانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌خوێنێ و پاشان ده‌چێت بۆ كۆیه، له‌لای زانای به‌ناوبانگ جه‌لی زاده مه‌لا ئه‌سعه‌دی باپیری مه‌لا محه‌ممه‌دی كۆیه داده‌مه‌زرێ، له‌گه‌ڵ حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌لا ئه‌سعه‌د و شاعیری به‌ناوبانگ "كه‌یفی"دا پێكه‌وه فه‌قێ ئه‌بن له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كۆیه و هه‌رسێكیان له ژوورێكدا ئه‌بن و ده‌خوێنن، پاشان زوویری و ناخۆشی ئه‌كه‌وێته نێوان شێخ ڕه‌زا و كه‌یفی یه‌وه چونكه هه‌ردوولا هۆنراوه‌ی توانج و پلاری زۆر سه‌خت بهسهریهكا هه‌ڵئه‌ده‌ن، له‌دواییدا مه‌لا ئه‌سعه‌د كه‌یفی ده‌ر ده‌كا له‌سه‌ر شێخ ڕه‌زا.
شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی
له ده‌وری فه‌قیه‌تیدا هاتۆته شاری سلێمانی و له مزگهورتی گه‌وره، ئه‌وه‌ی به مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ به‌ناوبانگ بووه، خوێندوویه‌تی، ئه‌و كاته زمانی توركی باوبووه‌و ده‌بوایه بخوێنرایه و "شێخ ڕه‌زا" ناچار كراوه سهربهڕێته ناو وێژه‌ی فارسی و فێربوونی زمانی توركیشه‌وه.
شێخ ڕه‌زا تا ئه‌گاته ده‌وروبه‌ری 25 ساڵی خۆی به خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی و وێژه‌ی فارسی و توركیه‌وه خه‌ریك ده‌كات. پاش ئه‌وه‌ی خوێندن ته‌واو ده‌كات بووه به ئیمام له دێی "ڕه‌مه‌زان مامك" له ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه.
پاشان ده‌كه‌وێته خولیای سه‌ردانی ووڵاتان و پایته‌ختی میری عوسمانی، له ساڵی 1860ی زایینی دا به‌سه‌ر "حه‌ڵه‌ب"دا ئه‌چێ بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و دوو ساڵ له‌وێ ئه‌بێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك له‌ناو هه‌ولێردا له كاروانچیهكان ده‌بیستێت كه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا باوكی كۆچی دوای كردووه، ئه‌م مردنه‌ی باوكی زۆر كاری تێده‌كا و دڵگران ئه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر دێته‌وه بۆ كه‌ركووك به‌ناچاری، له‌پاش شه‌ش مانگێك له‌به‌ر تێكچوونیان له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی برایا*، ئه‌چێ بۆ كۆیه و ده‌چێته لكای شێخ غه‌فووری مامی.
شێخ غه‌فوور ئه‌یهێڵێته‌وه به‌و نیازه كه كچه‌كه‌ی خۆی بداتێ، به‌و هۆیه‌وه شه‌ش مانگ له كۆیه ئه‌مێنێته‌وه و ئیش و كارێكی زۆری پێ ئه‌كه‌ن و به‌زوویری ده‌ری ده‌كه‌ن و كچه‌كه‌شی ناداتێ ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌ركووك و به ده‌ردی سه‌ری و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه له كه‌ركووك ژیان به سه‌ر ده‌با تا ساڵی 1866دا بۆ جاری دووه‌م ئه‌چێته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ.
له‌م كاروانه‌یدا "ئه‌رز رۆم" ده‌بینێ و ماوه‌یه‌ك له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌مێنێته‌وه و به هۆی شاعیرێتی خۆیه‌وه له "كامیل پاشا" نزیك ئه‌خاته‌وه.
له‌وێشه‌وه ئه‌كه‌وێته به‌ر چاوی پیاوانی "بابی عالی" ده‌نگ و ئاوازی هۆنراوه‌كانی له‌و ناوه‌دا ده‌نگ ئه‌داته‌وه، هاتوچۆی هه‌موو دیوه خانێكی كردووه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره كه‌سێكدا هه‌ڵسوكه‌وتی بووه و زۆر چۆته لای "ئه‌حمه‌د پاشای بابان" و "مسته‌فا پاشای میسری".
به‌هۆی "كامیل پاشا"وه ئه‌نێردرێ بۆ حه‌ج و له‌ڕێگه‌ی میسره‌وه حه‌ج ئه‌كا و ئه‌گه‌رێته‌وه بع ئه‌سته‌مبوڵ له ساڵی 1874ی زایینی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك و به‌ته‌واوی ئه‌سته‌مبوڵ به‌جێ دێڵــێ. له‌لایه‌ن میری عوسمانییه‌وه موچه‌یه‌كی كه‌می بۆدابین ده‌كرێ، خۆشی ورده ورده به به‌ریه‌وه خه‌ریكی كاری كشتوكاڵ ده‌بێت و ژیانێكی بێ‌باك و ڕه‌ندانه و وێژه‌یانه‌ی ڕابواردووه.
زۆر جار هاتۆ چۆی وه‌سمان پاشا و مه‌حمود پاشای جاف و پیاوه ناسراوه‌كانی ئه‌و ناوه‌ی كردووه، تا ساڵی 1898دا به‌ته‌واوه‌ی كه‌ركووكی به‌جێ هێشتووه چۆته به‌غدا.
له‌ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی دانیشتووه، له به‌غداش ژیانی له‌گه‌ڵ پیاوه ناوداره‌كان و وێژهیهكانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردووه.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی "سه‌لیم به‌گی بابان" و "سه‌ید عه‌بدولڕه‌حمانی نه‌قیب"ی به‌غدادا زۆر خۆش بووه، تا ساڵی 1910دا له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا به نه‌خۆشی زه‌حیری كۆچی دواییكردووه و له گۆڕستانی گه‌یلانی له نزیك "شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی" له به‌غدا نێژراوه.
له پاش خۆی دوو كوڕی له پاش به جێماوه** یه‌كێکیان "محه‌ممه‌د خالسی" شاعیره، ئه‌وه‌ی دوای باوكی 10 ساڵ ژیاوه و ساڵی 1920 كۆچی دواییكردووه، دووه‌میان "شێخ عه‌بدوڵڵا"، ئه‌وه‌ی پاش خۆی بوو به جێنشینی ئه‌ویش له ساڵی 1941دا له به‌غدا كۆچی دواییكردووه، هه‌ردووكیان له گۆڕستانی گه‌یلانی له ته‌نیشت باوكیانه‌وه نێژراون.
ته‌نانه‌ت شێخ عه‌بدوڵڵا سێ كوڕی له پاش به‌جێماوه، موقه‌ده‌م "ڕه‌حمه‌توڵا به‌گ" و "حه‌سه‌ن به‌گ"، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1946 پارێزگاری سلێمانی بووه و "شێخ عه‌لی"، ئه‌وه‌ی ساڵی 1946 دیوانه‌كه‌ی شێخ ڕه‌زای بۆ یه‌كه‌مجار چاپ كرد.