Bokan Hawrami - Rey Birchun | بۆکان هەورامی - ڕێی بیرچوون
Bokan Hawrami
0:00 / 0:00
Bokan Hawrami - Rey Birchun | بۆکان هەورامی - ڕێی بیرچوون
428 854 просмотра · 8 месяцев назад
Bokan Hawrami
60,5 тыс. подписчиков
428 854 просмотра · 8 месяцев назад
ڕێی بیرچوون
ساقی دەستی شەراب مەگرە خۆی دەزانێ کوێوە دێ
باری عەشقێک دڵی گرتووم ناڵەی دووری لێوە دێ
ئەمشەو حاڵم هێند بێ حاڵە گیانم لێرەو ڕۆح لەوێ
نە ڕێی بیرچوون پێدەزانم نە گریانم پێوە دێ
ساقی نەوای سازم ئەمشەو بێ نەوایەو زۆر تەنیام
هەرچی غەمی دونیا هەیه من ببینێ واوە دێ
وەختێ هیجران یەخەی گرتم ڕۆح گەیشتە نیوە ڕێ
نە مانگ بە دەردم دەزانێ نە شەو چرپەی لێوە دێ
ئەوەی ماومە لەم غوربەتەم جەستە لێرەو هەست لەوێ
ئای که دووریت چەن بەسوێیە کێ دەیزانی وا دەبێ
وێڵی بۆنی هەناسەت بم شار به شارو دێ به دێ
چیم دەدەیتێ ساقی بیدە وا دەزانم ئاوە دێ
وتنی | بۆکان هەورامی
میلۆدی | عەدنان کەریم
هۆنراوە | خالید مەجید فەرەج
میوزیک | توانا خورشید
توانا خورشید | ڤیۆلین ، ڤیۆلا
زانا عەزیز | چەلۆ
کۆسار فەتاح | سەنتور
ڕەوەند کەمال | عود
جەنگین جەمال | زەرب
ریکۆرد و میکس و ماستەر | عەلی عەتا
بەرهەم هێنانی ڤیدیۆ کلیپ | ڤینۆ گروپ
دەرهێنەر : ئارام سەردار