Перейти к содержимому

گوڵئەندام

Mahmood Rahim

0:00 / 0:00

گوڵئەندام

1 165 просмотров · 4 недели назад
Mahmood Rahim
131 подписчик
1 165 просмотров · 4 недели назад
گوڵئەندام ئەی طەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت عیلاجێ ! چارەیێ ! ڕوحمێ ! ئەمان دەستم بە دامانت غەریبی تۆم ، نەخۆشی تۆ بە گۆشەی چاوی بیمارت ئەسیری تۆم ، شەهیدی تۆ بە نووکی تیری موژگانت دەڵێی شەککەرفرۆشی شاری میصرە وا بە شیرینی ــ بنازم ــ خاڵی وەک هیندوو لە گۆشەی لێوی خەندانت ئەگەر دڵ بوو ئەگەر دین دام بە سورمەی چاوەکان ، ئیدی بەسم سەودازەدە و ڕیسوا کە ، تۆ بی و دین و ئیمانت ! لەبەر چاوت بگریەم ، یا لە دەست تۆ داد و هاوار کەم ؟ لەبەر نەیڕەنگی مەستان ؟ یا لە سیحری ڕەنگی دەستانت ؟ دڵم سەودازەدەی باڵاتە ، خۆم دڵدارەیی ئەبرۆت بە باڵا دڵ بەڵاگێڕت ، بە ئەبرۆ خۆم بە قوربانت لە دادی من بپرسە جارێ ئەی سوڵتطانی عیشوە و ناز بە ناحەق بۆ چی بمکوژێ ئیشارەی چاوی فەتتانت؟ «وەفایی» کەوتە حەڵقەی زولفت ، ئیدی مەیدە بەر موژگان کە من کوشتەی طەنافت بووم ، چ لازم تیرەبارانت ؟ (وەفــــــــــــایی)