Перейти к содержимому

سروودی (بۆ مەدینە دڵم تەنگە) - وەسف و شەیدایی بۆ شاری ڕەسوڵەڵڵا ﷺ 🌟

idres Jarjes

0:00 / 0:00

سروودی (بۆ مەدینە دڵم تەنگە) - وەسف و شەیدایی بۆ شاری ڕەسوڵەڵڵا ﷺ 🌟

93 просмотра · 2 месяца назад
idres Jarjes
99 подписчиков
93 просмотра · 2 месяца назад
سروودی (بۆ مەدینە دڵم تەنگە) - وەسف و شەیدایی بۆ شاری ڕەسوڵەڵڵا ﷺ 🌟 بەخێربێن بۆ چەناڵەکەمان. پێشکەشکردنی ئەم سروودە پڕ لە عەشقە بۆ مەرقەدی پیرۆزی سەروەری کائینات حەزرەتی محەمەد (صلی اللە علیە وسلم). هیوادارین ببێتە مایەی ئارامی دڵەکانتان. ✨ 📝 تەواوی تێکستی سروودەکە: ئەی شاهی «مەکّە» حاکمەکەی شاری «مَدینە» ئەی ڕەحمەتی حەق گوڵشەنی گوڵزاری مەدینە قوربانت ئەبم ئەی گوڵی گوڵزاری مەدینە ڕەحمێ بکە بەم حاڵەت و بەم قەلبە حەزینە ڕۆژێ ببێ زیارەتی ڕەوزەت بە نەسیبم ئەی گەرمە تەلا ڕووی ئەو خاک و زمینە ئەم تۆزە لە ڕێدا کە دەنیشێ لە وجودم دەرمانی غەم و مەرهەمی سەدگۆنە برینە دە بەو عەترە سەبا بۆنی هێناوە بە سەوقات لەو ساتەوە ئەم مەنزڵە وەکو خولدی بەرینە سەد مەرتەبە قوربانی غوباری قەدەمت بم یەک لەحزە بە چاوی کەرەم ئەم عەبدە ببینە «قودسی» بووەتە خادیم و مادیح لە حوزوورت ئەی غەوسی «سەقەڵەین» تەلەبم کە لە مەدینە بۆ مەدینە و بەر مەرقەدی ئەو نازدارە دڵم تەنگە بۆ دیداری شای مەدینە و ئەو نازدارە دڵم تەنگە سەفەر دەکەم ئازیزانم، سەفەرم شای سەفەرانە سەفەر دەکەم بۆ ئەو شارەی، کە «إقرأ»ی لێ نازڵ بووە دەچمە خزمەت ئەو شارەی کە «طه البدری» بۆ چووە بەرەو مەککە و کەعبەی تەڵا، بەرەو شاری ڕەسوڵەڵڵا ئەو پەردەی کەعبە ڕەشە، شیفا بەخشی دڵ و لەشە بۆنی پێغەمبەر بێ خەشە، گیان مەدینە گیان مەدینە کە من عاشقی جەمالی تۆم، گیان مەدینە گیان مەدینە وێڵ و شەیدا و عەوداڵی تۆم, گیان مەدینە گیان مەدینە دەبا بەس بێ ئەم دوورییە، هەتا کەی من عەوداڵی تۆم؟ شەو و ڕۆژێ هەر بە تەمای دیداری تیشکی جەمالی تۆم 🔔 سەبسکرایبی چەناڵەکەمان بکەن و زەنگۆڵەکە چالاک بکەن بۆ بینینی بەرهەمی زیاتر. #مەدینە #سروود #یا_ڕەسوڵەڵڵا #سروودی_ئاینی #پێغەمبەر