شێلم بەترش ئەنجامی کۆتایی خواردنی کورد🌹🌹🇹🇯️🇹🇯️🇹🇯️
کوێستان محمد کابانی ماڵ
0:00 / 0:00
شێلم بەترش ئەنجامی کۆتایی خواردنی کورد🌹🌹🇹🇯️🇹🇯️🇹🇯️
16 655 просмотров · 6 л. назад
کوێستان محمد کابانی ماڵ
98 тыс. подписчиков
16 655 просмотров · 6 л. назад
#شێلم
#شێلم_ بەترش
#خواردن
#خواردنی_ کورد
کەرەستەکانی:
۳کیلۆ شێلم
۳کەوچکی چێشت ترشی خڕ ترشی سماق
٤کەوچکی چێشت خوێ
نیوو کیلۆ چەوەندەر
٤دانە گێزەر
ئاو بەپێی پێویست
شێلم پاک دەکەیت دەیکەیتە ئاو ۲کەوچک خوێی تێدەکەیت تانیوو کاتژمێر دای دەنێیت دوای ئەوە دەیکەیت بەسوجگیەکدا سووراحیەک ئاوی ئاسایی بەلوعەی پیادەکەیت
دەیکەیتە سەتڵ یان شوشە
گێزەرپاک دەکەیت بەئەڵقەدەیبڕیت دەیشۆیتەوە چەوەدەر دەشۆیتەوە پاکی دەکەیت وردی دەکەیت دەیانکەیتە ناو شێلم بەترشەکە
ترش لەپەرداخێک ئاوی شلەتێندادەخوسێنیتوو دەیپاڵێویت دەیکەیت بەسەرشێلمەکەدا ٤کەوچک خوێی تێدەکەیت
توێکڵی چەوەندەرەکە لەمەنجەڵێکدا سوراحیەک ئاوی بۆزیاددەکەیت دەیکوڵێنیت بۆ ٥خولەک ڕەنگێکی زۆرجوانی هەیە کە سارد بۆوە دەی پاڵێویت ئاوەکەی دەیکەیت بەسەر شێلمەکەدا
ئەوەندە ئاوی تێدەکەیت تا ۱ پەنجە سەرشێلمەکە بکەوێت
بۆماوەی ۷ڕۆژ لەشوێنێکی گەرم دای دەپۆشیت پە چەند
پارچە پەڕۆیەکی پاک
دەبێت ڕۆژانە
یان سەرەو ژێری کەیت یان بەکەوکێک تێکی بدەیت کەفێکی سپی دەردەکات بی گریتوو فرێی بدەیت
دوای ۷ ڕۆژ بەتەواوی ترش دەبێتوو ڕەنگ دەگرێت
نۆشی گیانتان بێت۰
کوێستان محمدکابانی ماڵ