Перейти к содержимому

Sewa, awal sahara, for orchestra -- سێوە ، ئەوەل سەحەرە، بۆ ئۆرکێسترا

Hazheer .h

0:00 / 0:00

Sewa, awal sahara, for orchestra -- سێوە ، ئەوەل سەحەرە، بۆ ئۆرکێسترا

10 843 просмотра · 6 л. назад
Hazheer .h
1,48 тыс. подписчиков
10 843 просмотра · 6 л. назад
سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە) - سڵێوە لە ساڵی 1890دا لە گەڕەکی بەفریقەندی کۆیە لەدایکبووە. مەقامەکانی سێوه بەدەقه وێژەییەکەیەوه، لەناو ئاو هەوایەکی سازگاری کوردەوارین بەپێی قۆناغ و سەردەمی ژیانی خەڵکەکه خوڵقاون. بابەتەکانی هەموویان موڵکی کوردن و بۆ کورد گوتراون و پڕن لەچەمکی خۆشەویستی ئەڤین و دڵپاکی و جوانی و ئازایەتی و بەرخودان که هەموویان بابەتی نەمرن و کورد هەمیشه شانازییان پێوه دەکات مەسعود محەمەد لە کتێبی حەماغای گەورە دا دەڵێت سێوەى گۆرانى بێژى مەشوور لە هەموو پێویستێکدا گۆرانى لە دیوەخانى کاکەزیاد و مەلاحەوێزاغادا دەگوت. لە دەمى پیرى سێوەدا کاکەزیاد هێنایە بەغدا و ئەو چەند گۆرانییەى لە ئیزاعە پێ پڕکردەوە. سێوە خۆى خەڵقى هەرمۆتە بوو واش بزانم ناوەکەى لە سڵێوەوە بۆتە سێوە. لە پیرەژنەکانى کە ئاشنایییان لە گەڵ ماڵى ئێمەدا هەبوو بیستوومانە کچە جوولەکەیەکى کۆیێ ناوى «سەحەر» و زۆریش جوان بووە. کوڕێکى حاجى مەلائەسعەدى جەلیزادە «محمدبهاء الدین» گەنجێکى زۆر لاوچاک و دەنگخۆش بووە. بە عادەت ئافرەتان دەچوونە جلک شووشتن بۆ ڕووبار و ڕێگەیان بە بەر مزگەوتى حاجى مەلائەسعەد دابووە محەممەد بەهاء شەیداى ئەو سەحەرە بووە لەو دەمانەدا کە سەحەر بۆ ئیشى خۆى هاتۆتە سەر ڕووبار کاکه بەها دەورى دەرسەکانى وەها بە گەرمى کردۆتەوه و دەنگى لێهەڵبڕیوە خەڵقى گەڕەک هاتوون بۆ گوێ لێگرتنى. دەنگدانەوەیەکى دەرس و دەورى فەقێیان لەناو گۆرانییەکەدا هەیە هى ئەو عیشقەیە. ~-~~-~~~-~~-~ Please watch: "پارچە موزیکێک بۆ تابلۆی هونەر مەند هونەر ئەکرەم بە ناوی یادەوەری"    • پارچە موزیکێک بۆ تابلۆی هونەر مەند هونەر ئ...   ~-~~-~~~-~~-~