Перейти к содержимому

Курдская музыка, Курдистан, география и история Курдистана

Gzing

0:00 / 0:00

Курдская музыка, Курдистан, география и история Курдистана

3 425 просмотров · 3 года назад
Gzing
3,37 тыс. подписчиков
3 425 просмотров · 3 года назад
گۆرانی کوردی: گۆرانییەکانی هەورامان وەکوو چەپڵە، سیاوچەمانە، دەرەیی، گۆشی و وردەبەزم، یاران یاران، بۆتۆر بۆتۆر، چەپی و گەڕان کە بە شێوەی خۆمانە و مەجلیسی دەگوترێن، بەڵام شێخانە و سۆز عارفانە و دەرویشانەن، کە هەر دووکیشیان لە نێو خەڵکدا باون. سیاوچەمانە ئاوازێکی مێژوویی زیندوویی زۆر کۆنە کە ئاوازەکانی گاتا و ئەهورایی لە ئایینی زەرتەشتیدا هاوشێوەی ئەم ئاوازەن. دەگوترێت کە سیاوچەمانە بە لاسایی لە دەنگی کەو وەرگیراوە و دەگەڕێتەوە بۆ شارنشینییە کۆنەکانی کوردستان. چەپڵە لە هەورامان بۆ دڵخۆشکەری دەگوترێت و چەن جۆری هەیە کە بەشێوەی ئاکادێمیک لەو دەستانەدا خۆی دەنوێنێت: ١. چەپڵەی یەک ڕستەیی; یەک ڕستەیی یەک میزانی، یەک ڕستەیی دوو میزانی مێلۆدیک، یەک ڕستەیی دوو میزانی ڕیتمیک-مێلۆدیک و چوار میزانی ٢. چەپڵەی دوو ڕستەیی ئەگەر ئێوەش زانیاری باشتان لەسەر گۆرانی کوردی بەتایبەت هەورامان هەیە تکایە لەبەشی کۆمێنت بۆم بنووسن. سپاس بۆ ئێوە Instagram: gzing1