کانی دینار سەر بە قەزای مەریوان
Kurdistan24 Production
0:00 / 0:00
کانی دینار سەر بە قەزای مەریوان
2 543 просмотра · 7 лет назад
Kurdistan24 Production
110 тыс. подписчиков
2 543 просмотра · 7 лет назад
کانی دینار، یەکێکە لە شارۆچکە جوان و خنجیلانەکانی سەر بە قەزای مەریوان. مێژووی دروستبوونی دەگەڕیتەوە بۆ کۆتایی سەدەی نۆزدەو سەرەتای سەدەی بیست.
لەوکاتەدا لێرە زەوی کشتوکاڵی ئاغاکانی باڵک ههبووە، دانەوێڵەیان تێدا چاندووە، لەسەردەمی شیخایەتی شیخ نەجمەدینی نەقشبەندیدا لەماوەی ساڵانی (1863-1918) ژیاوە. دەسەڵاتدارە دهرهبهگهكان ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیان و پەنا بۆ شێخ دەبهن، بۆ ئەوەی کە چارەسەری کێشەکانیان بکات. لە دوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان پێيان دەڵێت: رۆژێک دێت ئەم شوێنە هێندەی دیناری عێراقی بەها پەیدا دەکات لێرەوە ناوەکەی دەگۆڕیت بۆ کانی دینار و ئێستاش بەکانی دینار ماوەتەوە.
ئەم شارۆچکهیە لە ساڵی 1958زایینیدا دەبێتە ناحیە، بەڵام رێژەی دانیشتوانی لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە زیاد دەکات بە هۆی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق - ئێران زۆربەی لە ئاواییەکانی دەوروبەری مەریوان کۆچ دەکەن بۆ کانی دینار و لەوێ دەمێننەوە.
بەشێکی زۆری هۆرامیيەکانیش لە ناو ئەو کۆچ و رەوەدا بوون بە دابونەریت و زمان و فەرهەنگ خۆیانەوە ماونەتەوە و گەشەیان کردووە.
http://www.kurdistan24.net/so/ahura