هیچم لە تۆ ناوێ
Barzo Ibrahim
0:00 / 0:00
هیچم لە تۆ ناوێ
756 просмотров · 6 дней назад
Barzo Ibrahim
314 подписчиков
756 просмотров · 6 дней назад
بە زیرەکی دەستکرد دروست کراوە و وتراوە
هۆنراوە : زەبەنگ بەهائەدین
بەرهەمهێنان و مۆنتاژ : بەرزۆ ئیبراهیم
تێبینی : ڤیدیۆکان پەیوەندیان نیە بە گۆرانیەکە
.....
[Verse 1]
هیچم لە تۆ ناوێ
لێوێکی بە خەندەو دەنگێکی پڕ سۆز نەبێ
نیگایەک و چرپەیەک نەبێ
نامەیەکیش بڵێ ماوی
بۆ ئەو کەسەی ، خۆت ون کرد لەبەرچاوی
[Chorus]
هیچم لە تۆ ناوێ... هیچم لە تۆ ناوێ!
چی ماوە ئیتر، تا بژیم لە پێناوی
نامەیەکیش بڵێ ماوی
بۆ ئەو کەسەی ، خۆت ون کرد لەبەرچاوی
[Verse 2]
هیچم لە تۆ ناوێ
نەرمە وشەیەک... هەناسەیەک نەبێ
سۆراغێ بکە ، با هیچ نەبێ
لە دەفتەری ژین بمێنێ بە نووسراوی
ئاوِڕێک ....بڵێ ماوی
تەنیا سڵاوێ)
بەیانی باشێ ،
(چاکەیەکەو بیدە دەم ئاوێ
[Chorus]
هیچم لە تۆ ناوێ... هیچم لە تۆ ناوێ!
وابزانە خێرێک دەکەیت ، چاکەیەکەو بیدە دەم ئاوێ
(ئاوڕێک بدەوە ، پێم بڵێ ماوی...
تەنیا سڵاوێ
بەیانی باشێ ،
بۆ ئەو کەسەی ، خۆت ون کرد لەبەرچاوی
[Verse 3]
هەموو داوای من لە تۆ
تەنیا جارێ لاوانەوە، یا سۆزێک گەر بێدەنگیش بێ
پاساوێک بۆ مانەوە، یا تابلۆیەک بێ ڕەنگیش بێ !
ئیشارەتێ بڵێ ماوی
بۆ کەسێک ،
بۆ عەشقێک کە مرد لە پێناوی
[Chorus]
هیچم لە تۆ ناوێ...
ئیشارەتێ بڵێ ماوی...
بۆ ئەو کەسەی ، خۆت ون کرد لەبەرچاوی
[Bridge]
هیچم لە تۆ ناوێ...
پرسیارێک بخە ناو شووشەیەک ،
بۆ ناو دەریای بهاوێ
هەواڵێک پێم بڵێ ماوی...
دەپرسم ئاخۆ ، رۆژگار لە ئامێزی ،
کەلاوەی چ خەمێکی ناوی
[Chorus]
هیچم لە تۆ ناوێ...بەتەنیا
خەیاڵێک تامی سەفەر بێنێ
زەنگێک ڕۆح بە خەبەر بێنێ..
بۆ کەسێک ، بۆ عەشقێک مرد لە پێناوی