کولیچە بەشێوازێکی زۆر ناسک و بەتام بۆ جەژن drust krdni kulicha
Xwardni khayal
0:00 / 0:00
کولیچە بەشێوازێکی زۆر ناسک و بەتام بۆ جەژن drust krdni kulicha
7 321 просмотр · 3 г. назад
Xwardni khayal
76,8 тыс. подписчиков
7 321 просмотр · 3 г. назад
#kurdistan #kulicha #food #xwardnikhayal #youtubeshorts #youtube
کەرەستەکان
بۆ هەویرەکە
2 کیلۆ ئارد واتە 13 کوپ
800 گرام کەرە واتە زبدە
1پەرداخ زەیت
1پەرداخ شیری وشک
نیو پەرداخ شەکر
2 کیس پیکن پاودەر
2 کیس ڤانێلا
1کەوچکی زەڵاتە خوێ
1کەوچکی زەڵاتە بەهارات کولیچە
1کەوچکی زەڵاتە دارچین
1کەوچکی زەڵاتە هێل
ئاو بە پێی پێویست نزیکی پەرداخ و نیوێک زیاتر یا کەمتر
سەرەتا کەرەکە بتوێننەوە و زەیتەکەی تێبکەن و لێی گەڕێن تا ساردبێتەوە , ئارد و کەرەستەکان وشکەکان تێکەڵ بکەن دواتر کەرەکەی تێبکەن و جوان تێکەڵی بکەن ئینجا کەم کەم ئاوی تێبکەن و بیشێلن هەتا ئەبێت بە هەویرێکی زۆر جوان ئینجا دایپۆشن بۆماوەی دەدەقە دواتر کولیچەکە دروست بکەن بەهەر شێوە و دیزاینێک کە پێتان خۆشە لەکۆتایدا هێلکەی لێبدەن و بیکەنە ناو فڕن لەپلەی گەرمی 180 سەرەتا خوارەوەی ئینجا سەرەوەی.
بۆ حەشوەکەی بە چوار تێکەڵە دروستی دەکەین
بۆ تێکەڵەی خورما
خورمای بێ ناوک
گوێزی وردکراو
کونجی
هێل
دارچین
بەهارات کولیچە
کەمێک زەیت
خورماکە کونجی و زەیت و هێل و دارچینە و بەهارات کولیچەکەی تێبکەن و بیکەنە سەر ئاگر تا گەرم دەبێت دواتر بەدەست بیشێلن و گوێزە وردکراوەکەی تێبکەن.
بۆ تێکەڵەی گوێزەکە
گوێزی وردکراو
شیری خەست
شەکر
هێل
دارچین
بەهارات کولیچە
کەمێک ئاو
بەهەمان شێوەی تێکەڵەی گوێز هندی و فستقەکە ئامادە بکەن
بەهیوای سود