چۆن پەیامێکی ئەردۆغان گڕی لە پەیوەندیەکانی تورکیا و ئازەربایجان بەردا
Standar kurd || ستاندەر کورد
0:00 / 0:00
چۆن پەیامێکی ئەردۆغان گڕی لە پەیوەندیەکانی تورکیا و ئازەربایجان بەردا
1 580 просмотров · 10 часов назад
Standar kurd || ستاندەر کورد
8,4 тыс. подписчиков
1 580 просмотров · 10 часов назад
باڵاپۆشی ئیسلامی دوو دەوڵەتی تورکی بەیەکدا دەدات
دوو دەوڵەتی دۆست و بەنەژاد تورک، لەسەر پرسی باڵاپۆشی دەکەونە ململانێوە! چۆن قەیرانێکی دیپلۆماسی و شاراوە لەنێوان تورکیا و ئازەربایجاندا سەریهەڵدا؟
هەموو شتێک بە وتارەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی پێکرد، کاتێک ڕەخنەی لە قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە قوتابخانەکان گرت بەبێ ناوهێنانی هیچ وڵاتێک. تەنها پێنج ڕۆژ دوای ئەوە، ئازەربایجان بڕیاری سیستەمی یەکپۆشی و قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە ناوەندەکانی خوێندن دەرکرد!
پەیامەکەی ئەردۆغان لەسەر باڵاپۆشی، کاردانەوەیەکی توندی ئیلهام عەلیێڤی سەرۆکی ئازەربایجان لێکەوتەوە، بە دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی لێکدایەوە، بەو پێیەی ئازەربایجان وڵاتێکی توند عەلمانییە و سەرەڕای زۆرینەی موسڵمان، ڕێژەی باڵاپۆش تێیدا زۆر کەمە. هەرچەندە تورکیا دواتر بە فەرمی ڕایگەیاند کە مەبەستی ئەردۆغان فەرەنسا بووە نەک باکۆ، بەڵام قەیرانەکە زۆر لەوە قووڵتر بوویەوە.
پشتی پەردەی ئەم گرژییە پڕە لە خاڵی هەستیار؛ لە کاتێکدا تورکیا پشتگیری لە حەماس دەکات، ئازەربایجان لەبەر بەرژەوەندییە سەربازییەکانی هاوپەیمانی ئیسرائیلە. هاوکات، باکۆ نیگەرانە لە هەژموونی گرووپە ئیسلامییە نزیکەکان لە تورکیا کە لە سۆشیاڵ میدیادا کاریگەرییان لەسەر وڵاتەکە زیاد بووە.
تورکیا لە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەیەکە، چونکە ڕووی ئابووری و وزەوە پێویستی بە ئازەربایجانە و نایەوێت پەیوەندییەکانیان تێکبچێت، بەڵام ئەم ڕووداوە جیاوازییە قووڵەکانی تێڕوانینی سیاسی و ئایینی نێوان هەردوو وڵاتی ئاشکرا کرد، کە پێشتر تورکیا لە شەڕی لەگەڵ ئەرمینیا، بەتەواوی پشتی ئازەربایجانی گرت.
نەیارانی ئەردۆغان لە تورکیا دەپرسن، ئەگەر ئەو ئەوەندە خەمی باڵاپۆشی خوێندکارانیەتی، بۆچی هەزاران مامۆستای باڵاپۆشی بەتاوانی ئەندابوون لە ڕێکخراوەکانی فەتحوڵا گوڵان، لە تورکیا دوورخستەوە و زۆریانیشی خستە زیندانەوە.
====================
#دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد
#عراق #محكمة_الفدرالية #سوريا
www.skurd.net
===========
فەیسبوك:
/ skurd.net
تویتەر:
https://x.com/standardkurdi
گروپ تیلیگرام:
https://t.me/standar_kurd
ئینستیگرام:
/ standarkurd
تومبلەر:
https://www.tumblr.com/standarkurd
ڤایبەر گروپ:
https://invite.viber.com/?g2=AQAG1YA2...