رەمەزاندروستی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر
Dr. Aras
0:00 / 0:00
رەمەزاندروستی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر
3 036 просмотров · 6 лет назад
Dr. Aras
8,32 тыс. подписчиков
3 036 просмотров · 6 лет назад
بەجلوبەرگی فەرمییەوە رۆڵی شاگردێکی چێشتخانەی دەبینێ و خواردن بۆ میوانەکان دەبات،هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە بەرنامەی رەمەزاندروستیدا بەشداری کردو کۆمەڵێک نهێنی ژیانی تایبەتی بۆ بینەرانی بەرنامەی رەمەزاندروستی ئاشكرا کرد .
لەبەشێکی دیکەیدا دکتۆر ئاراس لە بارەی خواردن دروستکردندا لێی پرسی، کە هیچ خواردنێک دەزانێت دروستی بکات؟، ئەویش ئاشکرای کرد، کە چێشتلێنەرێکی باشە و تەنانەت خێزانەکەشی فێری چێشتلێنان کردووە.
پارێزگاری سلێمانی حەزی لە شلەی فاسولیا نییە، بەڵام زۆر گوشتی مریشک دەخوات و هەندێ جاریش دەچێتە لای شێفە ناودارەکانی سلێمانی و نهێنی کارەکانیان لێ وەردەگرێت.
هەرچەندە هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشێوەیەکی بەرنامەدارێژراو وەرزش ناکات، بەڵام زۆر حەزی لە پایسکل سوارییەو جار بەجار لەگەڵ بنەماڵەکەی دەچێتە هەواری شار و بە پایسکیل وەرزش دەکات.