Перейти к содержимому

یادی عەشقی تۆ

Samal Darwesh ساماڵ دەروێش

0:00 / 0:00

یادی عەشقی تۆ

494 просмотра · 2 недели назад
Samal Darwesh ساماڵ دەروێش
118 подписчиков
494 просмотра · 2 недели назад
یادی عەشقی تۆ لەچاوم ئەڕژێ تەرمی ئەستێرە پڕم لەمانگ و لە خۆری کوژراو... چڵێ نێرگزی عەشقم لێ ناڕوێ وەک دڵی ڕووتی بیابان بێ ئاو. کلوە پەپولەی بەفری باریوم باڵم گڕ ئەگرێ بەئاسمانەوە ماسیی ئەوینی گوڵی ژێر دەریام شەپۆلێ خستمییە بیابانەوە. جریوەی بولبول لەباخ نابیستم بۆن و ڕەنگی گوڵ نەما لەناوا، بەچاوی عەشق لێم وردبەرەوە بیابانێکم ئێستا لەچاوا. شەپۆلی دەریای یادی عەشقی تۆ چاوم پڕدەکا لە ڕێژنەی گریان کەچی پشکۆی دڵ ئەگەشێتەوە وەک گوڵی دەم بای شنەی ئێواران پشکۆی هەزاران یادگاری پڕ ئاخ وا لەناو خوێنما ئەگەشێتەوە ئەستێرەی چاوی  پڕ لە عەشقی تۆ ئێستاش لەسەرما ئەدرەوشێتەوە. ،،،