Перейти к содержимому

لەگەڵ توانا محەممەد سمایل ، ئایا دیموکراسیی مایەپووچ بووە ؟ | فیم پۆدکاست

Vim Foundation

0:00 / 0:00

لەگەڵ توانا محەممەد سمایل ، ئایا دیموکراسیی مایەپووچ بووە ؟ | فیم پۆدکاست

1 187 просмотров · 4 дня назад
Vim Foundation
22 тыс. подписчиков
1 187 просмотров · 4 дня назад
پاش دووەمین جەنگی جیهانیی و دوای ئەوەی دەوڵەتە دۆڕاو و براوەکانی ئەو جەنگە ماڵوێرانکەرە شەکەت بوون، ئاسۆیەکی نوێ بە ڕووی سیستم و هزری دیموکراسییدا کرایەوە و دیموکراسییەت وەکو پووشی ناو ئاگر هەموو دونیای تەنییەوە، لـــێ هێشتاش بە هۆی بلۆکی سۆشیالیستییەوە دیموکراسییەت نەیدەتوانی لافی ئەوە لێ بدات کە فریادڕەسی مرۆڤایەتییە و تارمایی کۆمۆنیزمیش هەموو سووچ و قوژبنێکی هەسارەکەمانی گرتبووەوە، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی ڕووی ڕاستەقینەی کۆمۆنیزم و ڕووخانی دیواری بەرلین و هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤێت و مایەپووچبوونی مارکسیزم، دیموکراسیەت ڕەونەقێکی دیکەی وەرگرت هەتا گەیشتە ئەوەی بانگەشەی کۆتایی هەموو سیستمەکانی نەیاری دیموکراسیی بکرێت و دیموکراسییەتیش وەکو دوا مۆدێلی حوکمڕانیی جاڕی بۆ بدرێت... بەڵام هەنووکە دۆخەکە گۆڕاوە، لەم پۆدکاستەدا تاوتووێی ئەوە دەکەین دوای هەموو قەیرانەکان و قوتبوونەوەی چین، بەهێزبوونەوەی ڕووسیا، شکستهێنانی هەندێک لە ئەزموونە دیموکراسییەکان و دووفاقیی خۆرئاوای لانکەی دیموکراسیی لە هەناردەکردنی دیموکراسییدا؛ دیموکراسییەت چی پێ ماوە بۆ مرۆڤەکانی سەدەی بیستویەک....