Перейти к содержимому

Documentary-BelgeFilm-Mad honey of Nepal-Hingivê Hişbir |بەڵگەفیلم-هەنگوینی هۆشبەر لە شاخەکانی نیپاڵ

Rudaw Stream

0:00 / 0:00

Documentary-BelgeFilm-Mad honey of Nepal-Hingivê Hişbir |بەڵگەفیلم-هەنگوینی هۆشبەر لە شاخەکانی نیپاڵ

178 888 просмотров · 2 года назад
Rudaw Stream
106 тыс. подписчиков
178 888 просмотров · 2 года назад
چیاکانی نیپاڵ جگە لە جوانی سرووشتی و نزیکەی 1 ملیۆن گەشتیاری ساڵانە، شتێکی دیکەی ناوازە پێشکێشی نیپاڵ دەکەن. یەکێک لە سەیرترین هەنگوینەکانی جیهان لێرە دروست دەبێت‪.‬ ‬‬هەنگوینی هۆشبەر. گوندەکە تەنیا نزیکەی 150 کیلۆمەتر لە کاتماندۆی پایتەختەوە دوورە بەڵام دوو رۆژی ئۆتۆمبێلی پێ دەچێت. سەر لە ئێوارە دەگەین، خەڵکی گوندەکە لە خێڵی گورونگن، زمانی تایبەت بە خۆیان و کولتووری تایبەت بە ناوچەکەی خۆیان هەیە. لە کولتووری خەڵکی گووندەکە، میوان پیرۆزە. لەگەڵ گەیشتنمان، خانمێکی بە تەمەنی خێزانەکە دەزانێت سبەی دەچین بۆ هەنگوین دۆزینەوە، ملوانکەیەک دەکاتە ملی هەموو ئەوانەی کە دەچنە شاخ و نزایەکی بەسەردا دەخوێنێت بۆ چوون و هاتنەوە بە سەلامەتی. نزیکەی 20 پیاوی گوندەکە خەریکی دروستکردنی گوریسن. گەنجەکان دەبێت بە هێز و بازوویەکی زۆر ، ریشاڵی بامبۆ بسوڕێنن و گوریسی بەهێزی لێ دروست بکەن. کەسانی بەتەمەنیش چاودێری پرۆسەکە دەکەن. بە درۆن و دووربین بە دوای شانە هەنگدا دەگەڕێین. پیاوانی بە تەمەنی تیمەکە پێیان وایە لە نزیکی تاڤگەیەکی ئاو، هەلی زیاتریان هەیە بۆ دۆزینەوەی شانە هەنگ. کاتی کۆکردنەوەی هەنگوینە، نزیکەی 25 کەس لە گەنج و بە تەمەنی گووندەکە، هەر یەک بە ئەرکێکی دیاری کراو، بەرە و شوێنی هەنگوین کۆکردنەوە بە رێ کەوتوون. پرۆدیوسەر و پێشکەشکار رۆژ عەلی زاڵە Roj Eli Zalla کامێرا جیزێلا لیجیۆس Gisella Ligios سەمیر بانداری Samir Bhandari مۆنتاژ شکار کەمال Shkar Kemal رێنیشاندەر چینتان کافلێ Chintan Kafle هاری نیوپانە Hari Neupane سانجاي کافلێ Sanjay Kafle هاوکار دیل پارسات Dil Parsat Manraj Ghale مانراج گالێ شۆفێر سونيل پەری یار Sunil Pariyar هاری نیوپانە Hari Neupane دەنگ نیاز محەممەد