Перейти к содержимому

پیر شالیاری هەورامان کێیە؟

Soran Hamarash

0:00 / 0:00

پیر شالیاری هەورامان کێیە؟

5 874 просмотра · 1 год назад
Soran Hamarash
7,41 тыс. подписчиков
5 874 просмотра · 1 год назад
ئێمەی کورد زۆر جار ناتوانین خۆمان قبوڵ بکەین وەک ئەوەی کە هەین و هەبووین. زۆرجار بەرگێک دەکەین بە بەری خۆماندا بۆ ئەوەی کە خۆمان قبوڵ بکەین. هەر لەبەر ئەمەیە پیر شالیارمان کردووە بە زەردەشتی و میترایی، بێ ئەوەی کە بزانین زەردەشتی و میترایی چین و بێ ئەوەی کە بەڵگەیەکیش بخەینەڕوو. گرنگ ئەوەیە ئەوروپیەکان قسەیان لەسەر ئەو دووانە کردووە. لای ئێمە ئەوە شەرعیەتی بە زەردەشتی و میترایی داوە و دەمانەوێت پیری گەورەی هەورامان بەو بەرگە هەڵبەستراوەوە بناسین. ئەم بەرگە خەیاڵیانەی کە بۆ هەندێک لە کەسایەتی و لایەنی فەرهەنگەکەمان دروست کردووە، نایەڵێت بە شێوەیەکی بابەتیانە خۆمان بناسین. ئەم پیرە مەزنەی هەورامان، چەند دوو بەیتێکی لێ بەجێماوە کە بە زمانێکی سادە بابەتی فەلسەفی قووڵمان بۆ دەخاتە ڕوو. ئێمە نەچووین بزانین چۆن ئەم پیرە مەزنە بە زمانێکی سادەی ڕۆژانە بابەتی بنەڕەتی ژیان و فەلسەفی بۆ بەجێهێشتووین. ئەوە جگە لەوەی کە ئاشنای هاوەڵانیشی نین کە بە هەمان شێوە وتووێژیان لەگەڵ ئەم پیرە مەزنە کردووە. پیر شالیار گەوهەرێکی گرنگی فکری کوردی هەزار ساڵ لەمەوبەر و سەردەمی بووژانەوەی فەرهەنگەکەیە. ئەو و هاوەڵانی لە سایەی دەوڵەتێکی کوردی گرنگدا ژیاون و لە کۆڕەکانیاندا کەسایەتی هەورامی، گۆران، کەڵهور، کرمانج و سۆران و خەڵکانی بێگانەش بە کورد، بەیەکەوە بە هەورامیەکی شیرین وتووێژیان لەسەر بابەتە فەلسەفیەکان کردووە. ئەگەر ئەهلی ئاشنابوونی بە قوڵایی فکری کوردی هەزار ساڵ لەمەوبەر، ئەم ئەڵقەیە بەوەت ئاشنا دەکات.